راستكردنه‌وه‌ی
هه‌ندێ نا تێگه‌یشتن پێویسته نزار خه‌زره‌جی له ده‌نیمارك بڕیاری گرتنی بۆ ده‌رچوه
، تاوانه‌كه‌شی تاوانی جه‌نگه ، پۆلیسی ئه‌نته‌رپول راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی له
هه‌ركوێ ئه‌و تاوانباره‌یان گیر كه‌وت ده‌ستبه‌ستی بكه‌ن ، له عێراقیش وه‌ك تاوانبار
ناسراوه ، یانی خه‌زره‌جی تاوانباره‌و ئه‌وه یه‌كلابوه‌ته‌وه ، داواكراوه‌و له
كوێ ده‌ربكه‌وێت ده‌گیرێت ئه‌وه‌ش كۆتای هاتوه ، ئێستا ئیتر نۆره‌ی كورده بیدۆزێته‌وه‌و
بیداته‌وه دادگای ده‌نیمارك ، یان بیهێنێته‌وه‌و له عیراق دادگای بكرێت ، به‌و
دانپیانانه‌ی ئه‌مجاره‌ی دیداره‌كه‌ی خه‌زره‌جی پیاوه‌تی پارتی و یه‌كێتی دایه‌وه
، ئه‌و دوو حزبه‌ی كاتی خۆی نامه‌ی بێگوناهی خه‌زره‌جیان ده‌نارد بۆ وه‌زیری دادی
ده‌نیمارك.
ئێستا
خه‌زره‌جی خۆی ده‌ڵێت نه‌ك به‌شدار به‌رپرسی چوار له قۆناغه‌كانی ئه‌نفال بووه ،
یه‌ك و دوو چوار‌و هه‌شت ، له هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌شا به بڕیاری خه‌زره‌جی ، كیمیایی
به كار هاتووه ، چونكه خه‌زره‌جی به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌موو په‌لاماره‌كان بووه
، ته‌نانه‌ت بۆ لێدانی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئه‌نفالیش سه‌دام وتویه‌تی
بڕۆن به نزار خه‌زره‌جی بڵێن ئه‌و به‌رپرسه ، ئێستا كه‌خه‌زره‌جی خۆی به ده‌می خۆی ده‌ڵێت ئه‌نفالمان كرد ، بیانووش
بۆ ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه دێنێته‌وه ، ئیتر ئه‌ركی ئه‌و دوو حزبه‌یه له نامه‌ی
پاكانه‌كانیان بۆ خه‌زره‌جی په‌شیمان ببنه‌وه‌و شوێنی ئه‌و تاوانباره بدۆزنه‌وه
، نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبار‌و ه‌رپرسی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله ، لانی كه‌م بۆ
ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌و بێئه‌مه‌كیه‌ی لێبكه‌نه‌وه كه به‌رانبه‌رئه‌وان كردی ، به
تایبه‌ت به‌رانبه‌ر دكتۆر فواد مه‌عسوم ،چونكه دواتر فواد مه‌عسوم بووه سه‌رۆك كۆمار‌و
ئێستاش له ژیاندایه‌و پێویسته له‌م بابه‌ته بێته ده‌نگ .
گریمان
ئه‌و نامه‌یه له سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكاو ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی نوسراوه
، ئێستا كه نزار خه‌زره‌جی ئه‌وی بن به‌ڕه دێنێته سه‌ر به‌ڕه‌و ده‌ڵێت ئێمه شه‌ڕی
خه‌ڵكی سڤیلمان نه‌كردووه‌و ئه‌و ژمارانه‌ی له باره‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌وترێت دورن
له راستیه‌وه‌و ئێمه "موخه‌ریبمان " راوناوه ئیتر نه ده‌زگای هه‌واڵگری
ئه‌مه‌ریكی و نه‌ئه‌مه‌ریكا داكۆكی له تاوانبارێكی جه‌نگ ناكه‌ن كه خۆی له میدیاوه
و بێمنه‌تانه بڵێت " من به‌رپرسی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بووم " ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كۆتای هاتووه كه ئه‌مه‌ریكا ئیتر پێویستیان
به‌و بێت، به بڕوای من ئێستا له هه‌ركات پێویستتره به دواداچوونی ورد بۆ دیدار‌و
كۆبونه‌وه‌كانی خه‌زره‌جی له گه‌ڵ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و هۆكاری به بێگوناه نیشاندانی
خه‌زره‌جی له لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه ئاشكرا بكرێت ،
بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وانه‌ی ئیمزایان له سه‌ر نامه‌كان كردووه له هه‌رسێ حزبه‌كه
ماون ، ده‌كرێت پرسیاریان لێبكرێت بۆ ئه‌مه‌یان كرد ، ئایه نامه‌ی ئه‌وان هیچ له
تاوانباری ئه‌و جه‌لاده كه‌مده‌كاته‌وه ، ئایه وه‌زیری دادی ده‌نیماركی و دادگای ئه‌و وڵاته هه‌ر به‌و سێ
نامه‌یه ده‌سبه‌رداری خه‌زره‌جی بوون ، له كاتێكا به‌ڵگه‌و شاهیدو پۆستی سه‌ربازی
باڵا هه‌بووه‌و ئه‌وه ئێستاش خه‌زره‌جی به ده‌می خۆی ده‌ڵێت من به‌رپرسی چه‌ند چۆناغێكی
ئه‌نفال بووم ، ئه‌گه‌ر له 2001یش ئه‌و نامانه نرخ و بایه‌خێكیان بۆ خه‌زره‌جی و
دادگای ده‌نیماركی هه‌بووبێت ، ئیتر له ئێستادا ئه‌و نرخ و بایه‌خه‌شیان نه‌ما.
ئه‌وه‌ی
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بۆ من مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو ، ئه‌وه‌بوو پارتی و یه‌كێتی له‌م
بابه‌ته‌شدا له بری داوای لێبوردن و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناشرینیه كه‌وتنه وێزه‌ی
یه‌كترو كه‌م و كوڕی و ناشرینیه‌كانی یه‌كتریان دایه‌وه به چاوی یه‌كدا ، ئه‌گه‌ر
چی لانی كه‌م ده‌یانتوانی ئه‌و دیداره‌ی خه‌زره‌جی بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مخۆیان
له ئیحراجی و روگیری ده‌ركه‌ن هه‌م خه‌زره‌جی شه‌رمه‌زار كه‌ن ، نه‌یانكردو كاره‌كته‌ره
میدیاییه لۆمپه‌نه هه‌میشه له بۆسه‌كانیان به‌ردایه گیانی یه‌كتر ، به‌شێك له
كاره‌كته‌ره میدیاییه لۆمپه‌نه‌پاره‌بگۆكانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه
له كاتی ته‌نگه تاویدا ئه‌و كاره بكه‌ن كه هه‌موو شكۆ‌و به‌هاو جوانیه‌كی مرۆڤی
كوردی تیا ورد‌و خاشده‌بێت ، ئه‌م بابه‌ته پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌ی زیاتره ، به‌ڵام
ئه‌مه‌ی ئێستا له بابه‌تی خه‌زره‌جیدا به یه‌كتری ده‌كه‌ن به‌شێكه له سڕینه‌وه‌ی
ئاوی ڕوو " ئابڕو" .
نزار
خه‌زره‌جی تاڵه‌بانی نامه‌ی بێتاوانی بۆ نووسیوه ، یان بارزانی به‌ڕێزه‌وه ناردویه‌تیه‌وه
بۆ ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌یاد عه‌لاوی دۆستی بارزانی واده‌ڵێت ، له‌به‌ر هه‌ر هۆو هه‌ر
مه‌به‌ستێ بووبێت ، سته‌مه ، به‌ڵام راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه به ده‌ستبه‌ستی
نزارو ناردنه‌وه‌ی بۆ ده‌نیمار یان ناردنی بۆ به‌غدا بۆ دادگای كردن، واده‌كات كه‌مێك
له‌و روگیریه ده‌ربچن ، به باوه‌ڕی من نزار خه‌زره‌جی ، وه‌فیق سامه‌ڕائی ، تاریق
ره‌مه‌زان ، به‌عسیه میوانه‌كانی هه‌ولێر، موسته‌شاره‌كان ، داواكراوه‌كانی دادگای
باڵای تاوانه‌كانی رژێم ،دۆزینه‌وه‌و گرتن و دانه دادگایان بۆ كوردایه‌تی پارتی و
یه‌كێتی سه‌نگی مه‌حه‌كه ، هه‌ڵبه‌ت له‌وه‌ش دڵنیام سبه‌ینێ هه‌مووسه‌ركردایه‌تی
و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی داوا له به‌رپرسی یه‌كه‌میان بكه‌ن دوو موسته‌شار
دادگای بكرێت ، نایكه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌كیشیان بیكه‌ن لایه‌كی تر ئامێز بۆ
موسته‌شاره‌كه ده‌كاته‌وه ، له رابردوشدا هه‌ر ئه‌وه‌كراوه .
دوای
ئه‌و دیداره‌ی خه‌زره‌جی هه‌ربیانوهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌بێته به‌شدار بوون
له تاوانه‌كه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی