لەهەرێم هه‌ر به‌ناو حکومەتێکی هاوبەش هەیە، لە ڕاستیدا دوو ئیدارەیی پەیڕەو دەکرێت بەشێوەیەکە دژ بەبەرژەوەندیەکانی خەلک و قەوارەی هەرێمی کوردستانە، پارتی لەهەولێر و دهۆک حاکمی موتلەقی بێ ڕکابەرە، حالی حازریش یەکێتی لە سلێمانی و هەلەبجە حاکمی فیعلیە، باسی گۆڕان ناکەم چونکە جەماوەرو دەنگدەرەکەی لەدوا هەلبژاردندا سزای گۆڕانیاندا و صفریان کرد.
کەواتە خه‌له‌ل هه‌یه له ئیداره‌دان و سیستمى حوكمڕانى هه‌رێمدا، چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه شێواز‌و سیستمى حوكمڕانیه‌كه بگۆڕدرێت بۆ حكومه‌تى زۆرینه و لامه‌ركه‌زى فراوانیش بۆ پارێزگاكان، چۆن ئێستا پارتى له هاوپه‌یمانیدایه له‌گه‌ل ره‌وتى سه‌در و زۆرینه‌ى سونه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى له عیراقدا، به‌راى من باشتر وابو پارتى له‌رێگاى ئه‌و زۆرینه‌ى هه‌یه‌تى له په‌رله‌مانى كوردستاندا ، به‌ته‌نیا حكومه‌تى دروست بكات، یه‌كێتیش به شێوه‌ى لامه‌ركه‌زى راسته‌قینه حكومه‌تى خۆجێىى سلێمانى به‌رێوه ببات، ئه‌وكات ده‌بوه مونافه‌سه‌ى حكومه‌ته خۆجــێیی پارێزگاكانى هه‌رێم بۆ خزمه‌تكردن و پێشكه‌شكردنى نمونه‌ى جوانى حوكمڕانى، نه‌ك وه‌كو ئێستا هه‌ریه‌كه‌و ئه‌وى دیكه خه‌تابار و عه‌یبدار ده‌كات، خه‌لكیش باجه‌كه‌ى ده‌دات.
ئه‌گه‌ر كار به ئه‌نجامه‌كانى هه‌لبژاردن نه‌كرێت بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى زۆرینه، ئەوکات ئه‌نجامدانى هه‌لبژاردن زیاده‌یه و ده‌چێته قالبى "كلمة حق یراد بها الباطل".
پێش زیاتر له (😎 ساڵ ئه‌من و سێ هاوڕێى دیكه چوین سه‌ردانى كاك نه‌وشیروانمان كرد، كاتێكى باشى بۆ ته‌رخان كردین بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆرینه‌وه، له موداخه‌له‌یكدا گوتم ئه‌گه‌ر گۆڕان زۆرینه‌ش بێنێت ده‌سه‌لاتداران ده‌سه‌لات ته‌سلیم به گۆڕان ناكه‌ن، کاک نەوشیروان گوتى ئه‌گه‌ر زۆرینه بێنم ....به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌ڕۆم ده‌سه‌لات وه‌رده‌گرم، فیعله‌ن ڕۆحى دیموكراسى و هه‌لبژاردن ئه‌وه‌یه حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ساسى زۆرینه حوكم بكرێت و كه‌مینه‌ش ببێت به موعاره‌زه، هه‌ر حیزبێكیش لەسەر ئاستی پارێزگا ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا یان به هاوپه‌یمانى لەگەل حیزبی دیکە، زۆرینەی دەنگی پێویستیان مسۆگەر بو، حكومه‌تى خۆجێیی پارێزگاکە به‌رێوه‌ببەن حیزبەکانی دیکەش کە کەمینەن ببن بە موعارەزە.
تەنیا بەو شێوەیە حوکمڕانی ڕەشید و سەلیم و سەردەمیانە دێتە بەرهەم.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی