خۆپیشاندان دۆخی خراپی خەڵك چاكناكات

06/08/2022

کاوە شێخ عەبدوڵڵا

لە عێراق و کوردستان خۆپیشاندان هیچ لە دۆخی خراپکراوی خەڵک چاک ناکات. ئەوەتا بەغدا بە شەقام و پەرلەمانییەوە لەژێر دەستی خۆپیشاندەراندایە، ئەی چی لە ژیانی ئەوانە دەگۆڕێ کە خۆپیشاندان دەکەن؟
بێگومان هیچی هیچ
بەڵام ئەو خۆپیشاندانانە شتێک لە باڵانسی هێز دەگۆڕێ بۆ شەخسێک یان گروپێک لەوە زیاتر ناگاتە خوارەوە.
عێراق و کوردستان حوکمڕانییەکانیان لە دەستی بە ئەخلاق و بەرپرسیاردا نین، بەڵکو لە دەستی کۆمەڵێک یان پێڕێکی ڕاسپێرداوی ئیقلیمیی.. نێودەوڵەتی و مەزهەبییدان. تا بەرژەوەندی زلهێز و فەرماندەرەکانیان بمێنێ، ئەوانیش دەمێنن. ئەوەیش ڕوونە کە خۆپیشاندان هیچ کاریگەرییەکی بۆ بەرژەوەندییە زەبەلاحەکانی ئەوان نییە.
ئەمەم بۆ بێ ڕۆڵکردنی خۆپیشاندان نییە، چونکە دەزانم حکومەتی بەرپرسیار و خاوەن پرەنسیپ لە خۆپیشاندان دەترسێ نەک تاقم و پێڕی دەسپیسی بێباکی خۆسەپێنەر!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە