مانۆڕەکەی سۆسیالیست‌و هیزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو!!

08/08/2022

شاکار ستار

لەنوێترین لێدوانیدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەسەردانیدا بۆ ئەمریکا، باسی لەوەکرد لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبونەتەوەو باسیان لەدۆخی پێشمەرگەو پشتیوانیەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردوەو بەرپرسانی ئەمریکا بەجدی لەسەر یەکخستنی هێزی پێشمەرگە هۆشداریان داونەتێ، هەڵبەت ئەمە جاری یەکەم نییەو نزیکەی چەند ساڵێکە هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەم داوایەیان لەحکومەتی هەرێم کردوە، بێگومان لەدروستبونی بزوتنەوەی گۆرانیشەوە ئەم داوایە بەردەوام بەحکومەتدراوە، هاوپەیمانانیش هاوکاریەکانیان بەستۆتەوە جێبەجێکردنی داواکەیانەوە، حکومەتیش بەردەوام وەک منداڵێکی لاسار لەوکاتە تا یارمەتی ئەو مانگە یاخود ئەو بڕە هاوکاریەی کە بەشی چەند مانگێک دەکات، وەری دەگرێ، بەڵێی بۆدەکات‌و دواتر جێبەجێی ناکات، لەنوێترین تەحەدای جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارەو حساب بۆ نەکردنی وەزارەتی پێشمەرگە کاکە حەمەی گوڵەخانە بەقاتێکی خاکی‌و گۆچانێکەوە پێشوازیی لەچەکدارەکانی حیزبەی دەکات‌و ناویان ناوە مانۆڕ، ئایا وەزارەتی پێشمەرگەو سەرۆکی هەرێم، ئەم نمایشە سەقەتە چەکداریە نابینن، ئایا بۆ نمایشێکی لەوجۆرە هەمو حیزبێک ئەتوانێ وابکا؟

کەواتە میلیشیا کانی حیزب بونەتە بارگرانی‌و ئەوەی یەک تۆز باوەڕی بەچاکسازیی مابێ، لەگوێی گایا نوستوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی