حکومەتی هەرێم‌و میلیشیاکانی کوردستان

09/08/2022

عادل باخەوان

لەهەرێمی کوردستاندا ئێمە شتێکمان هەیە بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە شەرعیەتی دەستوری‌و نیشتمانی‌و جیهانی هەیە، ئەم حکومەتە وەزارەتێکی هەیە بەناوی وەزارەتی پێشمەرگە کە تاکە دەزگایەکە مۆنۆپۆلی هێزی سەربازیی هەیە. هەموو حیزبەکان بەبێ جیاوازی دەبێت بزانن کە تەنهاو تەنها وەزاره‌تی پێشمەرگە مافی ئەوەی هەیە هێزی سەربازی هەبێ‌و هەر هێزێکی سەربازی لەدەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنهاو تەنها وەک هێزێکی میلیشیایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ لەسەر هەر سێ ئاستەکە: لۆکاڵ، ناسیۆنال، ئەنتەرناسیۆنال!

لەکوردستاندا ڕەخنەیەکی زۆر لەکوردبوونی حیزبە ئیسلامیەکان دەگیرێت، لەکاتێکدا ئەوان قبوڵیانکردوە کە تەنها حکومەتی هەرێم خاوەنی هێزی چەکداربێ‌و وازیان لەهێزی چەکداریی هێناوە! ئایا بەڕستی کاتی ئەوە نەهاتوە کە پارتی‌و یەکێتی‌و سۆشیالیستیش تێبگەن لەوەی کە بوونی هەر هێزێک لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، واتە بوونی میلیشیایەکی دەرەوەی یاسا؟؟؟؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی