به كورتیه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی ئێستا به شێوه‌یه‌كی رارا و ترس و زۆرجار به نهێنیه‌وه باس و خواس له‌سه‌ر مێژووی ئیسلام و پیرۆزیه‌كانی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، كه سه‌ره‌رای چه‌ندین كتێب و نوسینی به نرخ به‌ڵام له رووی زانستیه‌وه مێژووی ئیسلام له‌وه‌دا ده‌بینرێت دوور له قورئان ته‌نها به شێوه‌ی زاره‌كی گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها حیكایه‌ته و دووره له به‌ڵگه باوه‌رپێكراوه‌كان و راستی و ته‌نانه‌ت زۆرێك له پێداگرتن له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی ئه‌و میّژووه ناروونه و به پیرۆزكردنی رێره‌وی مێژووی ئایینی ئیسلام، خاڵه نادیار و كه‌موكورتیه‌كانی داپۆشیوه و قسه‌وباس و ره‌خنه‌گرتنی بڤه‌كردووه، به تایبه‌تی له جیهانی ئیسلامی‌دا خه‌ڵك به وریایی و راراییه‌وه خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌م شێوه باسانه ده‌دات و، بۆ سه‌لامه‌تی گیانی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت.
له پاش شه‌پۆلی هاتنه‌ئارای ره‌وتی ئیسلامی سیاسی و فشاره‌كانی و راوبۆچۆنی توند و زبر تا راده‌ی تیرۆری ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌م مێژووه و حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌ده‌ن،وایكردووه كه زۆر به ده‌گمه‌ن خه‌ڵكانێك ده‌ركه‌ون باوه‌ر و بیركردنه‌وه و رای خۆیان له‌سه‌ر حه‌قیقه‌ته‌كانی مێژووی ئیسلام و په‌یوه‌ندیی به نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م ناوچه‌وه ده‌ربرٍن .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه كه كورد له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه زیاتر له‌وباره‌وه كه‌مته‌رخه‌مه و خۆی به‌دوور ده‌گرێت له مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوسسازی گرنگی زانستی له‌م شێوه‌یه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌می ده‌ردانه‌كانی میژووی ئیسلامه و ته‌نانه‌ت وه‌كو نه‌ته‌وه له ژێر هه‌رٍه‌شه‌ی له‌ناوچوونی ره‌سه‌نایه‌تی سه‌رجه‌م بواره كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی و دابونه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندیكانی خۆیه‌تی.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م باره‌ی كورد زیاتر بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌رٍێته‌وه:
*له‌گه‌ڵ مه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا، نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌راهه‌مبونی رێگه‌ی پان و به‌رین بۆ سه‌پاندنی سه‌رجه‌م بیر و باوه‌ره‌كانی ئه‌ویتری نه‌گونجاو و هه‌بوونی رێگری هه‌مه‌لایه‌ن له رۆشنبیران و خه‌ڵكی به‌توانا بۆ روونكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌كان و خه‌فه‌كردنی وێستگه دروسته‌كانی به‌ره‌نگاری و رووبه‌روبونه‌وه‌ی هاورده نه‌گونجاو و زیانبه‌خشه‌كانی كاروانی میّژووی گه‌لی كوردستاندا.
* كه‌می بوێری و نه‌بوونی ئازایه‌تی رۆشنبیران بۆ خۆ له‌قه‌ره‌دانی مه‌سه‌له‌یه‌ك كه هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتن و مالًوێرانی و به‌دبه‌ختی گه‌لی كوردستانه و زیاتر خۆسه‌رقاڵكردنێتی به شتی لاوه‌كیه‌وه.
* حزبایه‌تی ته‌سك و كێبرٍكێ و كاری پۆپۆلیستانه‌ی هه‌مووان بۆ رازیكردنی رای گستی و كۆی خه‌ڵك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و كاری هه‌مه‌جۆری سیاسی و كۆه‌مه‌ڵایه‌تی و ئابووری كورتخایه‌ن و ئامانجی ته‌كتیكی له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجیی میله‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌سله فه‌لسه‌فییه‌كان و حه‌قیقه‌ته میَّژووییه‌كان.
* نه‌بوونی پرۆژه و داموده‌زگای فه‌رمی بۆ لێكۆڵینه‌وه و ده‌رخستن و باسكردنی حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌كانی له‌مه‌ر كورد و كوردستان و رێرٍه‌وی ره‌وتی ئیسلامی له‌م ناوچه‌یه‌دا.
* پاشكۆیه‌تی و كلكایه‌تی زۆر لایه‌ن بۆ ئه‌ویتر له زۆر بواردا و به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌م مه‌سه‌له‌یوه هه‌یه.
* ته‌رخاننه‌كردنی هیچ توانایه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ زیادكردنی مه‌عریفه‌ت و زانینی مێژووی كوردستان و هاتنی ئیسلام و حه‌قیقه‌ته شاراوه‌كانی به درێژایی مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه و باسنه‌كردنی بۆ خه‌ڵك و په‌ندلێوه‌رگرتنی.
* ترساندنی خه‌ڵك به پیرۆزكردنی ئه‌م بابه‌ته و نه‌هێشتنی خۆ له‌قه‌ره‌دانی له لایه‌ن هیچ كه‌سێكی دیاره‌وه.
* نه‌هێشتنی هیچ بوارێك له هیچ كونجێكدا، به تایبه‌تی شوێنه ئه‌كادیمیه‌كان هه‌رچه‌ند كاره‌كه زانستیش بێت بۆ توێژینه‌وه‌ی و زاڵبونی فكر و عه‌قڵی ئایینی په‌رٍگیر و لاته‌ریك له ناوه‌نده زاستیه‌كانی كوردستان.
* به گرنگ دانه‌نانی ئه‌م بابه‌ته و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی په‌راوێزخستنی ده‌درێت له پێناو خۆسه‌پاندنی عه‌قڵی دواكه‌وتوویی به‌سه‌ر زۆربه‌ی بریاربه‌ده‌ستانی كوردستاندا .
بۆ فریاكه‌ون و ده‌رچوون له‌م چه‌قبه‌ستوویه‌ی ئه‌م بواره هه‌یه، پلانێكی هه‌مه‌لایه‌ن و خه‌ڵكانی دڵسۆز و بریار به‌ده‌ستی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگێتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌به‌رچاو بگیرێت و باری سیاسی و ململانێی حزبی زاڵنه‌كات به‌سه‌ر پرسێگی گرنگی له‌مشێوه‌یه، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ هه‌ڵگیرسانی مۆمێك له رێگه‌ی نه‌وه‌كانی ئاینده‌ی گه‌لی كوردستاندا، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو كه‌موكورتیه‌ی له سه‌رجه‌م بواره رۆشنبیریه‌كاندا له‌ئارادایه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی