هەر لەگەڵ کوژرانی تونڕۆ
و گەورە شۆڤینیستی فەڵەستینی « ئیسماعیل هەنیەئە»
ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ، ئەو هەنیئەیەی کە پیرۆزبایی و دەستخۆشی کردەوە تیرۆرستیەکەی
« ١»ی شوباتی شاری هەولێر-ی کرد و ، پاشان پێشمەرگەی بە چەتە دانا کە ئەوکات مامجەلال-ی
رەحمەتی وەڵامی دایەوە ، ئەو کابرایە و حزبەکەی تاکە سەرکەوتنییان ئەوەبوو کە لە
ساڵی 2007 کۆدەتایان بەسەر دەسەڵاتی فەڵەستینی کرد و ماڵی فەڵەستنی-یان دابەشکرد و
ئەو ماڵوێرانیەیان بەسەر غەززە و خەڵکەکەی هێنا کە ئێستا بەچاوی خۆمان دەیبینین….ئا
لەسەروبەندی کوژرانی ئەو کابرایە شەڕە قسەیەکی تووند دەکەوێتە نێوان ئەردۆگان-ی سەرۆک
کۆماری توکیا و ئیسرائیلیەکان ، لەو شەڕە قسەیەدا هیتلەر و سەدام-میش دێنە ناو
ناوان و هەموو ئەمانە لەژێر یەک ناونیشاندا کۆدەبنەوە !! ئەردۆگان-ی سەرۆکی تورکیا
لە دیداری حزبەکەیدا دەڵێت 🙁 پێویستە لەسەر وڵاتەکەمان هێزەکانی پتەو بکات لەپێناو ڕێگرتن
لە ئیسرائیل بەرانبەر ئەو کارانەی کە دژی فەڵەستینیەکان ئەنجامیدەدات ) هەروەها پێیدادەچێت
و دەڵێت :(هەروەکچۆن چووینە هەرێمی ناگۆرنۆ کارابەخ و لیبیا ، دەتوانین هەمان شت لەگەڵ
«ئەوانە» بکەین ) کە مەبەستی ئیسرائیل-ە ، لەبەرانبەردا «یسرائیل کاتس» وەزیری دەرەوەی
ئیسرائیل هەڕەشەیەکی ئاشکرا و ڕوونی ئەردۆگان دەکات بەوەی چارەنووسی وەکو سەدام حسین
دەبێت کە لەجەژنی قوربانی 2006 لەسێدارەدرا ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەکۆی «X» گووتی 🙁 ئەردۆگان لەسەر
شوێنپێی سەدام دەڕوات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات ، تەنها لەسەری پێویستە
ئەوە بیرخۆی بێنیتەوە کە لەوێ چی ڕوویدا و کارەکە چۆن کۆتایی پێهات ) ، ئەم قسەیە
ئەو ڕاستیە دەردەخات وەک ئەوەی بڵێت « ئەردۆگان چاک بزانە ئەوە ئێمەبووین لەپشت لەسێدارەدانی
سەدام بووین » لێرەدا «کاتس» ئەردۆگان و سەدام وەک یەک دادەنێت ، دوای ئەوە هەر لە
سەکۆی(X) وەزارەتی دەرەوەی
تورکیا وەڵامدەداتەوە و دەڵێت 🙁 هەروەکچۆن ئەو کوشتنە بەکۆمەڵە کۆتایی هات کە هیتلەر ئەنجامیدا
، بەهەمان شێوە نتنیاهۆ-ش کۆتایی دێت کە کوشتنی بەکۆمەڵی ئەنجامداوە) و هەروەها دەڵێت
( هەروەکچۆن محاسەبەی نازیەکان کرا ئەوانەی کوشتنی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا ، هەروا ئەوانەش
لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت کە هەوڵی خاپوورکردنی فەڵەستین دەدەن) ، وەبیرهێنانەوەی
هیتلەر و سەدام لەو شەڕە قسانەدا وتەی ئەو دووانەم بیرکەوتەوە ، هیتلەر سەرکردەی
نازیەکان کە لە 30 ئەبریل-ی 1945 لەناو بینایەی ڕاوێژکارێتیی ئەڵمانیا گوولەیەکی لە
سەری خۆیدا و خۆی کوشت و لاشەکەی لەناو باخچەی بیناکە سووتا و ، دەڵێت 🙁 ڕۆژێک دوای ئەوە ناچار دەبن لەسەر کێلی گۆڕەکەم بنووسن
کە من بوومە قوربانی ژەنەڕالەکانم ) و سەدام-یش لەکاتی لەسێدارەدانی بە پرسیارەوە
گووتی ( ئایا ئەمەیە پیاوەتیتان ؟! )
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی