شارپرێس:
ئان سه‌ڵاح كچه پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵی فه‌رمیی عێراق، به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتنی له‌بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، له‌سه‌ر شاشه دورخرایه‌وه، پێشکەشکارەکەش ڕایگەیاندوە، لەمافە بنەڕەتیەکانی خۆشنابێت.
ئان سەڵاح لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک چیرۆکی سزادانەکەی بۆ فۆڵۆوەرزەکانی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتی:"ئازیزانم.. دوای هەشت ساڵ لەسەر شاشەی عێراقیە.. ئەمڕۆ کاتژمێر 11 بڕیاربوو لەبەرنامەی "جلگە" بین.. ماوەیەکی کەم پێش کاتی پەخش ئاگادارکرامەوە، بەرنامە داخراوەو کاتی شاشەی نەماوەو هۆکارەکەی ئەوەیە لەسۆشیال میدیا تۆ قسەت کردوە دەربارەی بەرزبونەوەی نرخی پێداویسیەکانی ژیان".
لەدرێژەی باسەکە نوسیویەتی:"من لێکۆڵینەوەم لەگەڵدا کرا، سزادرام، لەشاشەکەوە بلۆک کرام‌و بەفەرمانی سەرۆکی تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق گواسترامەوە بۆ ڕادیۆ، کەریم حەمادی، بەبێ پشتگیری یاسایی فەرمانەکەی دەرکردوە، هەموو ئەمانە لەکەمتر لە 24 کاتژمێر ڕویداوە.. ئەمە چیرۆکەکە بوو".
هاوكات ڕەخنەی توندی لەبڕیارەکە گرتوەو دەڵێت:"تەنها ئەوە ماوە بەگولە لەناوم بەرن، ڕەمی بکرێم".
لەکۆتایی نوسینەکەی ڕوو لەسەرۆکی تۆڕەکە دەکات‌و دەڵێت:"ڕۆژنامەنوسی پیشەیی... دەنگی من‌و بۆچونی من مافێکە سازشی لەسەرناکرێ‌و پێویستە فێربین بەرگری لەپیشەکەمان بکەین لەبری ئەوەی ستەممان لێبکەن، جەنابی بەڕێوەبەر، چونکە تۆ ڕۆژنامەنوسیت پێشئەوەی بەڕێوەبەر بیت‌و ئەگەر تۆش دەتەوێت لەبەرپرسان نزیک ببیتەوە بۆ ئەوەی پێگەی خۆت بەهێز بکەیت، هەزار ڕێگه بدۆزەرەوە جگە لەزیانگەیاندن بەهاوکارەکانت".
كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به‌بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هێنده به‌رفراوانن، له‌به‌سڕه خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌ستپاكی‌و دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق دژی بڕیاره‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه، 17 په‌رله‌مانتاریش داواده‌كه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران‌و حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وت بانگبكرێنه په‌رله‌مان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدان، هێشتا بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه‌و بڕیاره مانگی ئایاری داهاتوو بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.