ئێران کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای لە هێرشەکەی دیمەشق راگەیاند

جیهان

01/04/2024‌ 1073 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای لەهێرشەکەی دیمەشق راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سووپای پاسداران هەریەک لە فەرماندەی هێزی قودس محەمەد ڕەزا زاهیدی و جێگرەکەی و پێنج ئەفسەری دیکە کوژراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردوومان کرد.

سەرچاوە سورییەکان دەڵێن ژمارەی کوژروانی هێرشەکە بۆ هەشت کەس بەرزبووەتەوە.

ئێران ئاشکراشیکردووە بۆردوومانەکەی کونسوڵخانەکەی بە فڕۆکەی ئێف 35 کراوە.