لە باڵەخانەیەکی ناوچەی شیشلی لە ئیستەنبوڵ ئاگر کەوتەوە و تا ئێستا گیان لەدەستدانی 15 کەس و برینداربوونی 11 کەسی دیکە راگەیەندراوە.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ وتی، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە و ئێستاش کارەکانی تایبەت بە ساردکردنەوەی باڵەخانەکە و رێوشوێنەکانی دیکە بەردەوامن.
ئۆغلو وتیشی"تاوەکو ئێستا زانیاری لەو جۆرە نییە کە خەڵکی دیکە لە ژوورەوە بن. تیمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین لە باڵەخانەکەدا. تەواوی لایەنی پەیوەندیدار لێرەن و هیوادارین ژمارەی گیانلەدەستدان زیاتر نەبێت".
هەروەها تیمەکان، کۆڵانی بەردەم باڵەخانە سووتاوەکەیان بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داخستووە و هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و رزگارکردنی خەڵک دەدەن و تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە.