ئایا دەزانی بۆچی باڵندەی کۆچبەر بەشێوەی پیتی V دەفڕن؟

هەمەڕەنگ

03/04/2024‌ 1439 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەکان باس لەوەدەکەن، نهێنییەکی سەرسوڕهێنەر لەشێوازی فڕینی شێوە 7ی  باڵندە کۆچەرییەکاندا هەیە، بەوپێیەی ئەمشێوازە وا لەباڵندەکان دەکات گەورەترین مەودا ببڕن بەسودوەرگرتن لەکۆی گشتیی پاڵنەری هەوا کە لەلایەن تەواوی پۆلە باڵندەکەوە دروستدەبێت.


باس له‌وه‌شده‌كرێت، ئەمشێوازە، بڕی ئەو هەوڵەی بۆ فڕین دەدرێت کەمدەکاتەوە، ئەمەش واتە کاتێک هەر باڵندەیەک بەباڵەکانی بەر هەوا دەدات، وزە دروستدەکات کە یارمەتی فڕینی دەدات‌و هەروەک یارمەتی فڕینی باڵندەی دوای خۆشی دەدات، ئەمەش وادەکات هەموو باڵندەکانی ناو پۆلەکە هاوکاریی یەکتر بکەن لەپرۆسەی فڕیندا.

توێژینەوەکان دەریانخستوە کە ئەم پێکهاتنی فڕینە وادەکات تەواوی پۆلە باڵندەکە بتوانن مەودای 70% زیاتر ببڕن لەوەی ئەگەر باڵندەکە بەتەنها فڕی بێت.

نەک هەر ئەوە، بەڵکو توێژەران بۆیان دەرکەوتوە، باڵندەکان بەشێوەیەکی سەیر شوێنی خۆیان لەناو پۆلە باڵندەکەدا دەگۆڕن، ئەویش کاتێک یەکێک لەباڵندەکان هەست بەماندوێتیی دەکات، دەگەڕێتەوە دواوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو ڕەوتی هەوایە بقۆزێتەوە کە لەلایەن باڵندەکانی پێشەوە بەگشتیی دروستیدەکەن‌و بەمشێوەیە هەوڵی خەرجکراو تا ئەوپەڕی کەمدەکاتەوە.

پاشان دوای ماوەیەک جارێکی تر دەگەڕێتەوە شوێنی خۆیی‌و ڕێگە بۆ باڵندەیەکی تر دەکاتەوە بۆ پشودان.

و: ئاکۆ ئاڵی