سێ كۆڵبەر كوژران و بریندار بوون

کوردستان

21/04/2024‌ 124 جار خوێندراوه‌ته‌وه



کۆڵبەرێک بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "بلەکێ" سەر بە شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەر دیکەش بریندار کراون.

لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور تەمەن ٣٤ ساڵە گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون کە بەدواداچوون بۆ ناسنامەکەیان دەکرێت.

شوانە ئەحمەدپوور خێزاندارە و باوکی منداڵێک بووە. تەرمی ناوبراو بۆ  شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.