نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە شارپرێس دەکات

کوردستان

22/04/2024‌ 454 جار خوێندراوه‌ته‌وه


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە پیرۆزبایی لە شارپرێس دەکات و دەڵێت " بەچاوی ڕێزەوە لە ئەرکی پیشەییتان دەڕوانین".

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی "١٢٦"ە مین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە پیرۆزبایی لە دەزگای میدیایی شارپرێس دەکات و قەڵغانی پیرۆزبایی پێشکەشی شارپرێس دەکات.

لە پەیامەکەیدا کە بە بۆنەی یادی ١٢٦ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە پێشکەشی شارپرێسی کردووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نوسیویەتی " بەهەموو توانامەوە پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی  ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕینم".

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ شارپرێس ئاماژەی بەوەکردووە کە "پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین و بەچاوی رێزەوە لە ئەری پیشەییتان دەڕوانین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".