لەکۆبوونەوەکەی ئەردۆغان، قوباد تاڵەبانی چی وت و چۆن باسی سلێمانی کرا؟

کوردستان

23/04/2024‌ 2645 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەکۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، باس لە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ تورکیا کراوە.

بەگوێرەی میدیا پارتی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا داوای لە ئەردۆغان کردووە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپێبکاتەوە.

قوباد تاڵەبانی وتویەتی، لەڕوی ئابوورییەوە راگرتنی گەشتەکانی سلێمانی بۆ تورکیا زیانی بە شارەکە گەیاندووە.

لەبارەی وەڵامی ئەردۆغان میدیای پارتی دەڵێت، لەو کاتەی سەرۆک کۆماری تورکیا وەڵامی داوەتەوە، کێشە لە ئامێری وەرگێڕانەکەدا هەبووە و قسەکانی وەك خۆی نەگەیشتووە، بەڵام ئەو بەشەی قسەکانی کە گەیشتووە ئەرێنی بووە بەڵام بەڵێنی نەداوە.

زیاتر لە ساڵێکە گەشتەکانی سلێمانی و تورکیا وەستاوە و مانگی شەشی ئەمساڵ دواین وادەیە بۆ وەستانی گەشتەکان.