سەرۆکایەتی تورکیا: لەپەراوێزی سەردانەکەی بۆ هەولێر ئەردۆغان پێشوازیی لە بارزانی کرد

کوردستان

23/04/2024‌ 864 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەکاتێکدا وا باسدەکرا بەشێوەیەکی فەرمیی پێشوازیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا لە هەولێر دەکرێت، بەڵام سەرۆکایەتی تورکیا بەڕاگەیەنراوێک ڕایەکی دیکەی هەیە.

لە ڕاگەیەنراوە کورتەکەی سەرۆکایەتی تورکیادا هاتووە، لەپەراوێزی سەردانەکەی بۆ هەولێر ئەردۆغان پێشوازیی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کردووە.

هاوکات کەناڵی تەرەتەی عەرەبی لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە، ئەردۆغان لە هەولێر پێشوازیی لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی باکووری عێراق کردووە، بەبێ ئەوەی وەك سەرۆکی پارتی ناوی بارزانی بهێنێت.