ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن لەڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا خودی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان کردووە.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەداخەوە لەرۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا، خودی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد و ڕێگریكرد كە ڕوماڵی دیداری رۆژنامەنوسان بكرێت، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر سەندیكا بەفەرمی و بانگهێشتنامەی ناردبوو.
لای خۆیەوە فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ ڕۆنووس لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، تیمی سەرۆکی حکومەت ڕێزیان لە ڕۆژنامەنووسان نەگرت لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا.
هەڕوەها ڕۆنووس دەڵێت، بەداخەوە لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لە شاری ھەولێر و لە کاتی بەڕێوەچوونی دیدارێکی تایبەت بە یادەکەدا و لە لایەن سەندیکای ڕۆژنومەنووسان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆر لە میدیاکان پێشێلکاریی گەورەیان بەرامبەرکرا و بێبەشکران.
هاوکات سەنتەری میترۆ رایگەیاند، لە یادی رۆژنامەگەری كوردییدا لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی، رێگری لە تیمەكانی راگەیاندن كرا روماڵی كۆنگرەیەكی سەندیكای رۆژنامەنووسان و گردبونەوەیەكی رۆشنبیران بكەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس
بۆ ڕایگشتی
بەداخەوە لەرۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا، خودی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد و ڕێگریكرد كە ڕوماڵی دیداری رۆژنامەنوسان بكرێت، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر سەندیكا بەفەرمی و بانگهێشتنامەی ناردبوو.
لە ساڵانی ڕابردوو زۆرترین رەخنە و گلەیی ئاراستەی حكومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێكی كوردستان دەكرا لەبەرامبەر هەڕشە و لێدان و دەستگیركردن و هەموو ئەو پێشێلكارییانەی دەكرا، بەداخەوە و ئەمساڵ خودی سەندیكای رۆژنامەنوسان چووە پاڵ مەترسیەكانی سەر رۆژنامەنوسان و ڕەوایەتی بە هەموو پێشێلكارییەكاندا، كە ئەوەی سەندیكای رۆژنامەنوسان كردی جێگای مەترسیەكی زۆر گەورەیە.
هەموو لایەك لە هەوڵی باشتركردنی خراپی دۆخی میدیایی كوردیدا بوون و چاوەڕێی ئەوە دەكرا، لەلایەن خودی سەرۆكی حكومەت هەناسەیەك هەبێت و گەڕانەی تروسكاییەكی ئومێد بەخش كە پێشێلكارییەكان كەم ببنەوە و دۆخەكە بەرەو باشتر بچێت، بەڵام بەداخەوە سەرۆكی حكومەت لەبری هیوا و ئومێدێك بەشدار بوو لەم پێشێلكارییە.
لێرەوە داوا لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و نەتەوەیەكگرتووەكان و نێردەی وڵاتانی بیانی دەكەین، كە هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵمان بۆ گێڕانەوەی یاسا و كەمبوونەوەی پێشێلكارییەكان، چونكە تا دوێنێ ئەگەر لەسەر كاغەزیش بوبێت، سەندیكا پێشێلكارییەكانی تۆمار دەكرد، بەڵام ئەی ئێستا كێ پێشێلكاری سەندیكا تۆكار بكات!!!، بۆیە ئەوەی سەندیكا دەیكات، جێگای ناڕەزایەتی و شەرمێكی گەورەیە.
1. هەژار ئەنوەر / رۆژنامەنوس
2. هێرش قادر / رۆژنامەنوس
3. نەبەژ رەشاد / رۆژنامەنوس
4. شاهین فوئاد / رۆژنامەنوس
5. ئەحمەد شاخەوان / رۆژنامەنوس
6. تەمەن عەبدوڵا / رۆژنامەنوس
7. دیاكۆ حسێن / رۆژنامەنوس
8. ئەیوب عەلی / رۆژنامەنوس
9. رێباز ئەحمەد / رۆژنامەنوس
10. محەمەد ئیسماعیل / رۆژنامەنوس
11. دیار عادل / رۆژنامهنوس
12. هاوكار حەسەن/ رۆژنامهنوس
13. شوان شێرزاد / رۆژنامەنوس
14. محەمەد یاسین رۆژنامەنوس
15. گەیلان سابیر / رۆژنامەنوس
16. هێمن محەمەد / رۆژنامەنوس
17. دیار حسێن / رۆژنامەنوس
18. ڕێبین محەمەد / رۆژنامەنوس
19. هیشام سەعید / رۆژنامەنوس
20. نیهاد ئەحمەد / رۆژنامەنوس