٢٠٠ ڕۆژە شەڕ بەردەوامە.. ژمارەى کوژراوانى غەززە ٣٤ هەزار کەسی تێپەڕاند

جیهان

23/04/2024‌ 118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

٢٠٠ رۆژ شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و بەپێى دواین ئامار، ژمارەى ئەو کەسانەى لە کەرتى غەززە گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ٣٤ هەزار کەسە.

شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس پێینایە ٢٠ ڕۆژەیەوە و بەپێى ئامارەکانى تەندروستى کەرتى غەززە لە ٧ى ئۆکتۆبەرەوە تائێستا، بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێى ئامارەکان، ژماره‌ی بریندارانیی كه‌رتی غه‌ززه‌ گه‌یشتووەتە ٧٧ هەزار و ١٤٣ کەس، زۆربەى قوربانییەکان منداڵ و هاوڵاتى مەدەنین.

ڕۆژى ٧ى ئۆکتۆبەر، حەما هێرشى کردە سەر ئیسرائیل و جەنگى نێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵگیرسا و لەوکاتەوە تائێستا ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆسەر کەرتى غەززە.