له ئێستادا زۆرترین ره‌خنه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به تایبه‌ت قیاده‌كه‌ی ده‌گیرێت.
بێگومان هه‌میشه حه‌ق لای خه‌ڵكه...
به رای من زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ره‌خنه‌كان له دڵسۆزیه‌وه‌ن، له ئومێده‌وه‌ن به‌م بزوتنه‌وه‌یه.
خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی زیاتریان له ئێمه هه‌بوه‌و هه‌یه.
خه‌ڵك بیریانه گۆڕان له رابردودا به وردی په‌نجه‌ی ده‌خسته سه‌ر كێشه‌و قه‌یرانه دارایی و ئیداری و سیاسی و یاسایی و ئه‌منی و ته‌واوی كێشه‌كانی تر.
بیریانه له سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن بونماندا چ له ناو په‌رله‌مان و چ له كۆبونه‌وه حیزبیه‌كاندا زۆرترین پرۆژه‌و پێشنیاز‌و ره‌خنه‌ی دروستكه‌رمان بۆ چاككردنی دۆخی حكومڕانی پێشكه‌ش ده‌كرد.
بیریانه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا دیسانه‌وه گۆڕان به ئامانجی چاكسازی و بنیاتنانی حكومڕانیه‌كی ته‌ندروست به‌شداری له حكومه‌ت كرد‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆرترین هه‌وڵ و هیمه‌ت كرا.
خه‌ڵك ده‌زانن گۆڕان مه‌سقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك سازشی له سه‌ر مه‌بادیئو پرنسیپه بنچینه‌یه‌كانی نه‌كردوه.
ده‌زانن گۆڕان به هۆی سوربونی له سه‌ر داواكاریه‌كانی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌ركرا.
خه‌ڵك هه‌رگیز گۆڕانیان تۆمه‌تبار نه‌كردوه به دزینی داهاتی نه‌وت، به خیانه‌ت، به بڕینی موچه، به به‌حزبی كردنی هێزی پێشمه‌رگه، به قورخكردنی بازاڕ، به ته‌سلیمكردنی شه‌نگال و دوز و كه‌ركوك...
خه‌ڵك ده‌زانن گۆڕان به نه‌كشانه‌وه‌ی له حكومه‌ت شكستی به كوده‌تاكه‌ی پارتی هێنا.
ده‌زانن گۆڕان دانی به خۆیدا گرت‌و، بۆ دامه‌زراندنی پارێزگاره شه‌رعیه‌كه‌ی له سلێمانی ئاماده نه‌بو ئیمزای مه‌سعود به‌رزانی قبوڵ بكات، تا پۆسته‌كه‌ی به جێهێشت.
خه‌ڵك ده‌زانن گۆڕان به‌و په‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیه‌وه دواهه‌مین پرۆژه‌ی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵات كرد. خه‌ڵك ئه‌وه‌شیان زانی جارێكی تر گۆڕان شانسی دانیشتن و گفتوگۆی به هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتدارو حكومه‌ت دایه‌وه.
به‌ڵام خه‌ڵك هه‌ستیان به‌وه‌ش كرد كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له دوای ئه‌و هه‌مو كاره‌ساته‌ی كه به سه‌ر میلله‌ته‌كه‌یاندا هێنایان ئاماده‌ن كرنۆش بۆ هه‌مو دونیا ببه‌ن، كه‌چی هێشتا ئاماده نین زه‌ڕه‌یه‌ك سازش بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن!
به كورتی خه‌ڵك بیرانه له هه‌مو قۆناغه جیاجیاكاندا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هیزێكی خاوه‌ن قه‌زیه، وه‌ك هێزێكی مه‌سئول مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ته‌واوی رودا‌وه‌كان كرد‌و، هه‌رگیز نه‌یویسته‌وه له سه‌ر حسابی ئه‌مه‌ن و ئاسایشی خه‌ڵك و دروستكردنی بشێوی بره‌و به به‌رژوه‌ندیه حزبیه‌كانی بدات.
به‌ڵام ئێستا ئیدی خه‌ڵك ده‌پرسن ئه‌وه چ مه‌نتقیكه رێگه به‌وه ده‌دات ده‌سه‌ڵاتێكی شكستخواردو له حكومڕانی، دۆڕاو له به‌رامبه‌ر عێراق، په‌راوێزخراو له سه‌ر ئاستی دونیا، غه‌رقبو له گه‌نده‌ڵی و تاوان و خیانه‌ت هێشتاو بۆ ماوه‌یه‌كی تری نادیار چاره‌نوسی خه‌ڵكیان له ده‌ستدا بێت.
خه‌ڵك ده‌پرسن ئایا ئیدی كاتی ئه‌وه نه‌هات گۆڕان هه‌ڵوێستێكی تری هه‌بێت كه وڵامگۆی ئه‌م قۆناغه نوێیه بێت.
خه‌ڵك پێیان وایه له رابردودا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرترین شانس و ده‌رفه‌تی به هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات دا، ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه پێداچونه‌وه‌یه‌كی ریشه‌ی به هه‌ڵوێسته‌كانیدا بكات، كاتی ئه‌وه‌یه رو له خه‌ڵك و پشت له مافیاكانی ده‌سه‌ڵات بكات. ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه گۆڕان بڕیار بدات:
یه‌كه‌م: به ته‌واوی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان بكشێته‌وه‌و، بۆ سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی به جێ بهێڵێت.
دوه‌م: رێكه‌وتنه‌كه‌ی له گه‌ڵ سه‌رانی یه‌كێتی (نه‌ك جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی)، هه‌ڵپه‌سێرێت و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كیان له گه‌ڵ نه‌كات.
سێیه‌م: داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات.
چواره‌م: راسته‌وخۆو ئازایانه پشتیوانی هه‌مو چالاكیه‌كی جه‌ماوه‌ری مه‌ده‌نی بكات.
خه‌ڵك ده‌یه‌وێت گۆڕان له هه‌مو ئاسته‌كاندا به‌دیل و مۆدیلێكی گۆڕانانه‌ی جیاواز پێشكه‌ش بكات.
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی