بەهۆی PKKوە، شیعە و سوننە ناکۆکن

26/04/2024

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد


بەپێی ئەو زانیارییانەی هەیە، هێزە عیراقییەکان کۆبوونەوەیەکی نیمچە رەسمییان ئەنجامداوە لەسەر هەڵوێستی یەکلایەنەی عیراق و بەدەمەچوونی عیراق بۆ کۆی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ تورکیا، بەتایبەت بابەتی هاوکاری ئەمنی و دروستکردنی بەرەیەکی سەربازیی ـ ئیستیخباراتیی لەنێوان "ئەنقەرە ــ هەولێر ــ بەغدا"دا بۆ لێدان و کۆتاییپێهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەبەرامبەردا تورکیا هەڵدەسێت بە بەردانەوەی ئاو و هاوکاری و ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

بەڵام بەشێکی هێزە شیعییەکانی ناوکۆبوونەوەکە، رەخنەی توندیان لە سوننە و تورکمانەکانی هەولێر و کەرکوک گرتووە و پێیانوابووە شەڕی شیعە و پارتی کرێکارانی کوردستان لە سوودی دەوڵەتی عیراق نییە و هیچ پێویست ناکات ئەوان بچنەناو شەڕێکەوە کە بە تورکیا و هاوئاوازەکانی نەکراوە و ئێستا دەیانەوێت شیعەکان لەو جەنگە تێوەبگلێنن، زۆرترین هەڵوێستیش لە ئەو سەرکردانەی شیعە بینراوە کە مەیلی عەسکەرییان هەیە و پێیانوابووە نابێت هەم عیراق ببێتە مەیدانی جەنگ، هەم هێزە شیعییەکان بچێتە جەنگێکەوە کە بەسەریاندا دەچەسپێنرێت.

ئەو سەرکردە شیعانە لەکاتی پێداگرییاندا لە هەڵوێستەکەی خۆیان، وتوویانە "ئێمە نەک جەنگێک بۆ تورکیا هەڵناگیرسێنین و لەسوودی هێڵێکی سوننی کۆتایی بێت، بەڵکو پێویستە ئێمە لەپاڵ هێزی هاوپەیماناندا هەموو هێزەکانی دیکەش لە عیراق وەدەربنێین بە خودی تورکیاشەوە"

بەپێی زانیارییەکان، ئێستا سەرکردە سوننی و شیعییەکان دابەشی دوو بەرەن ئەگەر عیراق ناچار بکرێت جەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان بکات، سوننەکان و تورکمانەکان و هەولێر، هیچ پێچوپلوچێکیان نییە و بە تورکیاشیان وتووە ئەوان ئامادەن، ئەردۆغانیش دوای گەڕانەوەی بۆ تورکیا و لە رێوڕەسمێکدا رایگەیاند "لە باشووری عیراق ئۆکەی پێدراوە بۆ هەموو شتێک"، بەڵام سەرکردە شیعەکان تا ئێستا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە، ئەوان جەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان ناکەن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە