ئه‌م نیشتمانه بۆ واى لێهات؟
ئایا خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌ر نه‌فره‌تى خواد كه‌وتون؟ هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌م خاكه،هه‌ڵه‌یه‌كه ره‌نگه چاره‌سه‌رى له تواناى ئه‌و خواوه‌نده كۆنه یۆنانییانه
بێت كه له ناچارى داده‌به‌زینه سه‌ر زه‌وى چاكیان ده‌كردوه. ئه‌م میلله‌ته گه‌مارۆ
دراوه به ئیمپراتۆریه‌تى درۆى كه‌ناڵه زه‌به‌لاحه‌كانى حزبه‌كان كه هه‌موو
چركه‌یه‌كیان رشانه‌وه‌یه‌كى ره‌شه به‌سه‌ر ده‌موچاومانه‌وه.
ئێستا میلله‌تێك ئه‌نفالى
شكۆ‌و كه‌رامه‌تى ده‌كرێت كه زۆر ترسناكتره له ئه‌نفالى جه‌سته. رۆژانه كه‌رامه‌ت
شكێنێكى بێده‌نگ له درگاى هه‌موو مالێك ئه‌دا وهه‌موو باوك و دایكێك له پێش فه‌رزه‌نده‌كانى
بچوك و بچوكتر ئه‌كاته‌وه.
ملله‌تێك كۆمه‌ڵه مندالێك
به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن ،كه هه‌موو جه‌سته‌یان پڕه له قین و ترس و پیلانگێرى.كۆمه‌ڵه
مندالێك كه له شه‌قامه‌كانى كه‌ره‌ج و له‌ندن و ئه‌مریكاوه هاتوون، نامۆ به ژیانى
گه‌نجانى به‌رۆشكى و ته‌یراوه و چوارباخ و ره‌حیماوه. ئه‌مانه نیشتمان وه‌كو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ى
عه‌لى بابه ده‌بینن كه پڕه له زێرى دزراو و خشڵى گران.كێ ئازایه و كێ به‌راستى
كوڕى شه‌وه زۆرترینى ئاودیوى پشت ئۆقیانۆسه‌كان ده‌كات.!.
ئه‌م جۆره حكومرانیه‌ى ئه‌مرۆى
هه‌رێم به‌رده‌وام پیوستى به خیانه‌ت كردن هه‌یه بۆ به‌رده‌وام بوون ،خیانه‌ت له
ده‌رفه‌ته میژوییه‌كان ،خیانه‌ت له تاكى كوردى، خیانه‌ت له داهات خیانه‌ت له
نه‌وت له دادگا ،له كاسبكار،له گه‌نج ، له مێژوو،له داهاتوو. تاكو خیانه‌ت له
خودى خوشیان ، كه‌دواهه‌مینیان خیانه‌تى هۆتیل لاله‌زار بوو
حكومه‌ته‌كه‌ى سكرابه،په‌رله‌مانه‌كه‌ى
كێبڕكێى (ئه‌سحاب كه‌هف )ئه‌كه‌ن ، هێزه سه‌ربازییه جۆراو جۆره‌كان له له نێوخۆیان
یه‌كترى ورد‌و خاش كه‌ن، سه‌روه‌ته‌كانى ئه‌م هه‌رێم له قومارخانه‌ى قه‌ره‌جه‌كانى
دنیاى مافیا هه‌مووى ده‌دۆرێت . شتێك ماوه له‌م هه‌رێمه تاكى كورد نه‌یدۆراندبێت؟
چه‌ند سه‌خته له خاكێك بژیت رۆژ به رۆژ بچوكت بكاته‌وه‌و فرێت داته ته‌نه‌كه
خۆڵه‌كانى دوبه‌ى و ئه‌ستابول.
تروسكایی هه‌یه؟ به‌ڵێ
من دڵنیام مرۆڤه باشه‌كانى
ئه‌م نیشتمان زۆر زیاترن له خراپه‌كانى، دڵنیام ئه‌م میلله‌ته شایه‌نى كۆمه‌ڵه سیاسیه‌كى خاوه‌ن ویژدانن ،سه‌ركرده‌یه‌ك
نیشتمان وه‌ك ئه‌شكه‌وته‌كى عه‌لى بابه نه‌بینێت. سه‌رۆكێك نیشتمان نه‌كاته یانه‌ى
شه‌وانه‌ى هێزه‌كانى سوڵتان و ئایەتوڵاکان
هه‌ر شه‌وێك به‌شێكى ئه‌تك بكه‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی