ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای، یەکێتییەکی ژینگەسیاسی-ئەمنیەتیە کە لە ساڵی 2001 دامەزراوە.
ئەم ڕێکخراواە بەسەرکردایەتیی (شی جینپینگ ) سەرۆکی چین ڕۆژی دووشەممە کۆبوەو وڵاتەکەشی وەک سەرکردایەتییەکی نوێی حوکمڕانی لەسەرجەم بوارە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکاندا خستەڕوو،کە خۆی لەخۆیدا تەحەدایەکی گەورەیە لەبەرامبەر ئەمریکادا،کەتوانیوێتی سەرۆک و سەرکردەی زیاتر لە۲۰ وڵات لەو لوتکەیەدا کۆبکاتەوە.
ئەندامە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە کەبریتین لە: چین، ڕووسیا، هندستان، پاکستان، قازاخستان، قیرغیزستان، تاجیکستان و ئۆزبەکستانن و ئێران و بیلاڕوسیش تێیدا هەریەکەیان لەچەند کاتێکی جیاوازدا پەیوەندیان بەڕێکخراوەکە کردووە و پەرەیسەندووە .لەپاڵ ئەوەشدا چەندین وڵاتی تری ناوچەکە بەشداری کۆبونەوەی ئەم ڕێکخراوەدەکەن وەک میوان.
لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم ڕێکخراوە لەبەرەوپێشچوندا بووەو
تادێت وەک پلاتفۆرمێک سەیر دەکرێت کە وڵاتان بەدوای بەدیلێکدا دەگەڕێن لەهەمبەر وەستانەوە و هەژمونەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کێشە بازرگانی و ئەمنییەکان و ناکۆکییە ناوچەییەکان.
بلۆکەکە ئەو وڵاتانە لەخۆدەگرێت کە هەڵوێستیان زۆر جیاوازەو لەسەر شانۆی جیهانی.
ئێران و بیلاڕووس لەژێر سزاکانی ڕۆژئاوادان.
پاکستان بۆ پشتیوانی سەربازی و ئابووری زۆر پشت بە چین دەبەستێت. ڕووسیا ڕووبەڕووی پەرەسەندنی گۆشەگیری و سزای قورسی ئابوری بۆتەوە بەهۆی شەڕەکەی لە ئۆکرانیا. لەلایەکی دیکەوە هیندستان هەڵوێستێکی سەربەخۆتری هەیەو لەهەمان کاتتدا هیند پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئەمریکادا پارستووە،بەڵام سزا و باجە نوێیە بەرز و،کاریگەرەکان تاڕەدیەکی زۆر وڵاتی هیندی والێکرد،پاڵ بەبلۆکە نوێیەکەوە بنێت کەچین سەرکردایەتیی دەکات.
ئەم هەمەچەشنییەی ڕێکخراوەکەو کاریگەری وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەتایبەت ئەمریکا وایکردووە جیاوازی ناوخۆییشی هەبێت.
هەمیشە ئامانجەکانی بە ڕوونی دیاری ناکرێن، ئەمەش وایکردووە توانای ڕێکخراوەکەی وەک بلۆکێکی یەکگرتوو مامەڵەکردنی سنورداربێت.
هەندێک لە ئەندامانی وەک ئێران و بیلاڕووس بە نەیارانی ڕۆژئاوا دادەنرێن. هەندێکی دیکە لەوانە هیندستان، چین و ڕووسیا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا تێکەڵ کردووە، ئەمەش بەهۆی سیاسەتەکانی واشنتۆن سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا و باجی بازرگانی کە کاریگەری لەسەر پەکین و نیودەلهی هەیە، لە قاڵب دراوە.
لە سەرەتای دروستبوونیەوە، وڵاتی چین سەرکردایەتی ئەم ڕێکخراوە دەکات و دەکرێت بە گەورەترین ڕێکخراوی ئابووری ناوچەکە بناسرێت، لەکاتێکدا ڕووسیاش دەست وەسان نییە؟لەوەی کە کاریگەری خۆی بەسەردا بسەپێنێت و هەوڵی داوە بە سەلماندنی کاریگەرییەکەی،کاریگەری لەسەر کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت( کازاخستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان و قرغیزستان ) دابنێت و بیانهێنێتە نێو ڕێکخراوەکەوەو هاوبەشی سەرکردایەتیی ڕێکخراوەکە بەتەنها لەدەستی چین دا نەهێڵێتەوە.
وەلێ کە ڕۆڵی ئابووری ڕووسیا لەژێر سزاکانی ڕۆژئاوادا لاواز بووە، بەڵام هەردوو مۆسکۆ و پەکین بەردەوامن لە بەکارهێنانی ئەو بلۆکە بۆ هاوکاریی سەربازییش لە ناوچەکە، کە سنووردارە بە مەشق و مەشقی هاوبەش،چین لە ڕۆژانی سەرەتای لەشکرکێشی ئۆکرانیا وەک پایەیەکی سەرەکی پشتیوانی دیپلۆماسی و ئابووری بۆ مۆسکۆ دەرکەوتووە، تەنانەت لە کاتێکدا کە ئیدیعای بێلایەنی لەو ململانێیەدا دەکات،بۆیە دواجار لەوەتێدەگەین،کە ئیدی چین ڕێبەری بلۆکێکی جیهانی دەکات،تەواو شکستە بۆ تاک جەمسەری ئەمریکا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی