شارپرێس:
گۆرانی "كرهنی" ئەستێرەی لوبنانی ئەلیسا كە لەسەر شێوەی ڤیدیۆ كلیپە ، دوای هەفتەیەك لە دابەزاندنی لە پێگەی "یوتیوب" ، ملیۆنێك بینینی تێپەڕاندووە.
هەوادارانی هونەرمەند ئەلیسا سەرسام بوون كاتێك بینیان ئەو هونەرمەندە لە وێنەگرتنی كلیپەكەیدا بۆ سیناریۆ رۆمانسییەكان گەراوەتەوە، كە تێیدا ئەلیسا لەچەند گرتەیەكدا لێوان لێوە لە هەست و سۆز لەگەڵ ئەكتەری كلیپەكە ، ئەوە لەكاتێكدا ڤیدیۆ كلیپەكانی ئەم دواییەی ئەلیسا گەلێك پەیامی دژ بەتوندوتیژی دژ بە ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمكی تێدابوو ، ئەویش لەڕێگای گۆرانی "إلی كل اللی بیحبونی" ، كە تێیدا رایگەیاند تووشی شێرپەنجە بووە چاك بووەتەوە.
لای خۆیەوە ئینجی جەمال دەرهێنەری كلیپی "كرهنی"، نهینی دژایەتی ئەلیسای بۆ وێنەگرتن بە چارشێوەوە ئاشكرا كردووە ، ئەوەش دوای تیپەڕینی چەندین ساڵ ، یەكەم جار ئەلیسا لە كلیپی "بدی دوب" لە ساڵی ١٩٩٩ بە چارشێوەوە دەركەوت.
ئەو دەرهێنەرە باس لەوە دەكات، كە بەئەنقەست هەوڵی زیندووكردنەوەیان داوە ، لەبەر ئەوەی ئەوە سەرەتاكانی ئەلیسا وەبیر دەهێنیتەوە .
جەمال ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەكاتی وێنەگرتنی كلیپەكەدا ئەلیسا گوتوویەتی من واهەست دەكەم بۆ وێنەگرتنی یەكەم كلیپم دەچم ، دەشڵێت تووشبوونی ئەلیسا بە شێرپەنجە ئەو هەستەی پێداوە كە وەك ئەوەی سەرلەنوێ زیندوو بووبێتەوە ، وەك ئەوەی " بگەڕێینەوە و سەرلەنوێ دەستپێبكەینەوە".
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
