سەرۆكێكی نوێ‌ هەڵبژێرێت
هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان

کوردستان

18/05/2019‌ 1149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە چاوەڕێی هەرێمی كوردستان دەكات، بەوەی سەرۆكی نوێی هەرێم هەڵدەبژێرێت‌و ئەویش دەروازەیەك دەبێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم.

یەك شەممەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆكی هەرێم كردەوە، دوای ئەوەی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كرد، كە ماوەی سێ‌ رۆژ ناوی كاندیدەكانی وەرگرت.

لەماوەی سێ‌ رۆژدا پێنج كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندیدكردووە، كە ئەوانیش نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ فەرهاد پیرباڵ مامۆستاوی زانكۆو نووسەر، كە بەسەربەخۆ خۆی كاندید كردووە.

بڕیارە لەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدەكان كۆبوونەوە بكات، بەوەش ئەم هەفتەیە دەبێتە هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە لەمانگی نۆی ساڵی رابردووەوە هەڵبژاردن كراوەو حكومەت پێكنەهاتووە.

بەهەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی هەرێم، دەرگا لەبەردەم پێكهێنانی حكومەت دەكرێتەوە، كە راستەوخۆ سەرۆكی هەرێم كاندیدی سەرۆكی حكومەت رادەسپێرێت بۆ پێكهانی حكومەت، ئەویش مەسرور بارزانییە لەپارتی دیموكرات.

پارتی دیموكرات براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو لەمانگی نۆی ساڵی رابردوو، كە بەرێككەوتن لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان حكومەتی نوێ‌ پێكدەهێنێت.

هـ ـ ح