شارپرێس:
كچێكی فلیپینی، كە بەرەگەز فەڵەستینییە بەناوی گازینی كریستیانا گانادوس بووە شاجوانی وڵاتی دووەمی.
ئەو كچە بۆ ساڵی 2019 وەك شاجوانی فلیپین هەڵبژێراوە، ئەوەش لەنێوان چل كچی تر، كە كێبركێی بردنەوەی نازناوەكەیان دەكرد.
ئەو كچە بە رەگەز فەڵەستینییە تەمەنی 23 ساڵەو كاری نمایشكاری جلوبەرگ دەكاتو لەدایكبووی شاری دابیتان.
ئەو لەتەمەنی 5 ساڵی چووەتە شاری تالیسایو لەتەمەنی 15 ساڵییەوە كاری نمایشكاری دەكاتو لەزانكۆی سان خۆسییە ریكولیتوس دەرچووە.
گانادوس لەبارەی بوونی بە شاجوان دڵخۆشی راگەیاندووەو باسی لەوەش كردووە، كە شانازی بە عەرەبوونی دەكاتو بۆ ئەو مەبەستەش لەنمایشەكەدا سەمای عەرەبی كرد.
هـ ـ ح