شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، "چه‌كدارێكی تیرۆریستی داعش" له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه له بازیان ده‌ستگیركراوه.
راگه‌یاندنی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعش به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه) كه دانیشتووی ناحیه‌ی (الرومانی) سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره ده‌ستگیر كردووه، كه له ساڵی 2015 وه په‌یوه‌ندی به چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه له‌سنووری خۆیاندا كردووه و له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش ماوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندووه، "له داوای كۆتایی هاتنی داعش ده‌چێته سوریا‌و له دواتردا دێته ناو خاكی هه‌ریه‌می كودستان له‌ساڵی 2019 دا ڕوو له‌سنووری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان ده‌كات و له ئێستادا ناوبراو دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌نده".
ه.م