شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریدا له نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داینابوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خۆ پڕچه‌ككردنی ئێران.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و كۆتایده‌چێت، كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك بۆ ئێران داینابوو.
به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 2231ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ساڵی 2015 له‌كاتی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئێران دانرا، ئێران له 18ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2020 ده‌توانێت چه‌ك له هه‌ر وڵاتێك بكڕێت كه ده‌یه‌وێت، واتا تا ئه‌و كاته ئێران قه‌ده‌غه‌ی كڕینی چه‌كی خراوه‌ته‌سه‌ر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، دوای كۆتایهاتنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی، ئێران ده‌توانێت تانك و چه‌كی قورس و سیستمی به‌رگریی موشه‌كی و ته‌نانه‌ت چه‌كی قورسیش له وڵاتان بكڕێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی چه‌ك بۆ ئێران دانراوه كۆتایبێت و هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئێران دانه‌نرێت، ئه‌وا ئێران ده‌توانێت هاوشێوه‌ی ڕوسیا و چین چه‌ك و سیستمی به‌رگریی موشه‌كی بكڕێت، هه‌روه‌ها قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ده‌توانێت بۆ هه‌رشوێنێك ویستی سه‌فه‌ر بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له‌وه‌ی، پێشبڕكێی خۆ پڕچه‌ككردن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوچه‌كه و جیهان به‌ره‌و ناسه‌قامگیریی و مه‌ترسیی ده‌بات.
ڕ . ج