یاریكردن بەعەرشەكان.. فەرەنسا چۆن ئەڵمانیای لەرابەڕایەتیكردن بێبەشكرد؟

جیهان

16/08/2019‌ 1340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەو ناونیشانەدا، راپۆرتێك لە گۆڤاری (غازیتا رو) بڵاوكراوەتەوە، ئەوەش دەربارەی ململانێی نێوان پاریس و بەرلین لەسەر رابەرایەتیكردنی یەكێتی ئەوروپا.

بەپێی راپۆرتەكە، ململانێی نێوان پاریس و بەرلین گەرم دەبێت ئەوەش لەدوای خراپی دۆخی تەندروستی راوێژكاری ئەڵمانیا (ئەنجیلا مێركل)، كە سەرۆكی فەرەنسا ئیمانویل ماكرۆن دەیەوێت سەركردایەتی یەكێتی ئەوروپا بكات. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، فەرەنسا نیازی هەیە پێگەكەی بەهێز بكات و پارسەنگی ئەڵمانیا لەبازاڕی ناوچەی یۆرۆ رابگرێت، بەهۆی گەشە ئابوورییەكەیەوە.

بەگوێرەی بۆچونوی گەورە توێژەر لە ناوەندی توێژینەوەی ئەوروپی لەپەیمانگەی ئابووری جیهانی و پەیوەندی نێودەولەتی سەر بە ئەكادیمیای زاستە روسیەكان (ڤلادیمیر ئۆلینچینكۆ)، زیادبوونی هێزی فەرەنسا وا لە پاریس دەكات بیەوێت رووەو سەركردایەتیكردنی یەكێتی ئەوروپا هەنگاو بنێت، كە زۆر جار ماكرۆن لە ماوەی حوكمڕانیەكەیدا وتویەتی: پاریس پێویستە لە ژێر سێبەری ئەڵمانیا دەربچێت.

لەم ساڵدا پەیوەندییەكانی نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا بەشێوەیەكی ناڕێكخراو پەرەیسەندووە، لەسەرەتادا سەرۆكانی هەردوو وڵات پەیماننامەی (ئاخن)یان واژووكرد بۆ پەرەپێدان و فراژویی كردن و قووڵكردنەوەی هاوكارییەكان، پاش دوو مانگ ماكرۆن لە دوا چركەكاندا گەشتەكەی بۆ كۆنگرەی میونخی ئەمنی هەڵوەشاندوە، كە گریمانەی ئەوە دەكرا لەگەڵ مێركل بەهاوبەشی بەشداربن.

بەدرێژایی دوو ساڵی رابردوو، سەرەرای سزاكانی یەكێتی ئەوروپا بەسەر روسیادا، بازرگانی نێوان فەرەنسا و روسیا بە رێژەی 45% گەشەی كردووە، لە كاتێكدا بازرگانی نێوان ئەلمانیا و روسیا بە رێژەی 29% زیادیكردووە.

بەڵام بەگوێرەی قسەی شارەزایەك، پەیوەندییەكان لە چوارچێوەی یەكێتی ئەوروپادا وەك ئێستا دەمێنێتەوە و بەربەست و سزاكان بەردەوام دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا، لە رێكخراوی بازرگانی جیهانیدا بە روونی دیارە هەریەك لە پاریس و بەرلین سوچی توڵەكە بۆلای خۆیان ڕادەكێشن و ئەمەش دەبێتە هۆی ململانێی نوێ. 

لەم بوارەدا، دەكرێ روسیا سوود لەم دابەش بوونە ببینێت لە بەرەی هاوپەیماناندا و پاشان رووەو دەستپێشخەری هەنگاو بنێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا