بەهۆی هەڵكشانی دەریاوە ئەگەر هەیە وڵاتی بەنگلادیش بكەوێتە ژێر ئاو

هەمەڕەنگ

03/09/2019‌ 575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكۆتایی ئەم سەدەیەدا ، هەرچۆنێكبێت ڕێژەی ئاستی دەریا لەبەنگلادیشدا لەرزبونەوەدا دەبێت لە زیانر یەك مەتر، ئەمەش هەموو ١٠ ساڵ جارێك گەردەلوول و بەرزبوونەوەی نائاسایی شەپۆلەكانی ئاو زیاد دەكات.

لەئەنجامی ئەمەش گوندەكانی بەنگلادیش دوو هەڵبژاردەیان لەبەردەستدایە ، یا ئەوەتا شێوازی ژیان بگۆرن و خۆیان ڕابێنن، یاخود شوێكانی خۆیان بەجێ بهێڵن و كۆچبكەن بۆ شوێنێكی دیكە.

جۆیس چین لێكۆلەرەوە لەبواری دارایی لە زانكۆی ئۆهیۆ دەڵێت: كەشوهەوا هەتا دەبێت توندتر و بەهێزتر دەبێت ، بۆیە ئێستا دەبینین كۆچكردن هەتا دەبێت زیاد دەكات، ئەمەش كاریگەری لەسەر دانەوێڵە كردووە، كە ئەو لافاوە ئاوییە ناهێڵێت دانەوێڵە گەشە بكات و كاریگەری یەكجاری لەسەر ژینگەكە دەبێت. 

پێشتر خەلكەكە دەچوونە شوێنەكەو كاریان دەكرد تا ئەو گەردەلوولە تەواو دەبوو، بەڵام ئێستا سوودی نییە، خەڵكە دەزانن كە مانەوە سوودی نییە.

باشترین بیرۆكە لە ئێستادا كاری پێدەكەن، دروستكردنی بەربەستی ئاوییە بۆ پارێزگاری كردنی دەغڵودان و بەرهەمەكانیان، ئەمەش كۆنترۆڵی ئاوی دەریای پێدەكەن و هەندێك لەو كێشانەیان بۆ چێ‌رەسەر دەكات.

ئەو وتیشی:  لە ئێستادا ساڵانە ١٠٠ هەزار كەس كۆچدەكەن بەهۆی گەردەلوولی ئاوی سوێرەوە، بەڵام ئەمە بەتەنیا هۆكار نەبووە بۆ كۆچكردن، بەڵكو گۆرینی بەربڵاوی داهاتیش هۆكارێك بووە، باری دارایی بەهێزی هیندستانیش هۆكارێكی دیكە بووە بۆ ڕاكێسانی كرێكارەكان.
 
جۆیس چین  ئاماژەشی بەوەدا، لەئێستادا هەندێك لە گوندەكانی بەنگلادیش لەگەڵ بارودۆخ و ژینەگەكەدا وردە وردە ڕادێن، هەندێ شتم گوێ لێ بووە كە هەندێ لە ماڵەكان بەشیەویەكی بەرز دروست دەكرێن ، هەروەها لەملاو لا دەیبیستم كە قوتابخانەكان گوێزراوەنەتەوە بۆ سەر بەلەمم، بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامبن لەدوای لافاو.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل