هەسەدە ئامارى شەڕو پێکدادانى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى راگەیاند

کوردستان

08/11/2019‌ 1309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانى هەسەدە ئامارى شەڕو پێکدادانى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى راگەیاندو لەماوە ٣٢ چەکدارى گروپەکانى سەر بە تورکیا کوژراون و بریندارکراون.


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ئەنجامی چالاکییەکانی شەڕڤانانی هەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا و هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاو کردەوەو ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٣ چەتە کوژراون و ١٩ کەسیشیان بریندار بوون.

 

هەروەها روونیکردەوە، سوپای تورکی داگیرکە و چەتەکانی سەرەڕای ئەوەی ئاگربەستیان ئیمزا کردووە، جارێکی تر بە هەموو هێز و توانایەکی تەکنیکیی زەمینی و ئاسمانیەوە لە سەرتاسەری سنووری رۆژئاوای کوردستان و باکورو رۆژهەڵاتی سوریا هێرشە داگیکەرییەکانی بەردەوام دەکات و پەیمانەکانیش بنپێ دەکات.


سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەم زەمینی و هەم ئاسمانی هێرشەکانی بۆ سەر تل تەمر و دەوروبەری بەردەوام دەکات، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تانک و چەکی قوڕس هێرشێکی توندیان کردە سەر گوندی تل محمد.


هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و تانک و تۆپ، بە توندترین شێوە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی خربەت فارس و شەڕگراک و زەنووبا و مەسعودیە و دبس و خربەت کەریم و قزعەلی و کەفیفا و وەبدێ. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا دا وڵامێکی توندی هێرشەکانیان دایەوەو شەڕێکی قوڕس لەو ناوچانە روویدا. لە ئەنجامدا لە نزیک رێگای نێودەوڵتی (M4) ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی وئۆتۆمبیلێکی دۆشکە هەڵگر و تانکێکیان تێکشکاندووە. هەورها دەستیان بەسەر رەختێک و ٣ چەکیشدا گرتووە.


هەورها لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانماندا ١٢ شەڕڤانەکانیان شەهید بوون و ٧ شەڕڤانیانیشیان بریندار بوون.
س.هـ