شارپرێس:
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی باجی توند به‌سه‌ر وڵاتان گه‌یشته یه‌كێك له‌وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌مێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كه‌مترین سودی له ڕێكخراوی ناتۆ بینیوه، هاوكات قسه‌كانی ئه‌مانوێل ماكرۆن-ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای له‌باره‌ی ڕێكخراوی ناتۆوه به "خراپ" وه‌سفكرد.
دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنیشیدا باجی توندتر به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌ت شه‌راب بسه‌پێنێت.
ڕ . ج