چارەسەرێكی خێرا بۆ شێرپەنجە

تەندروستی

15/01/2020‌ 973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان تیشكدانەوە بەڕێگایەكی نوێ دەزانن بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، ئەویش بە بەكارهێنانی پرۆتۆن، ئەم ڕێگە چارەسەرە لەتاقیگەی ئاژەڵاندا تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو بووە.

ڕێكخراوی International Journal of Radiation Oncology, Biology, and Physics  ئاماژە بەوە دەكات، تەنیا بەیەكجارێك بەكارهێنانی ئەم تیشكدانەوەیە، نەخۆش دەتوانێت هەمان ئەو چارەسەرە وەربگرێت، كە ئێستا بەكاردەهێنرێت‌و چەند هەفتەییەكی پێدەچێت.

لەڕێگەی ئەم تیشكەوە پزیشكان دەتوانن بە یەكجار خانە شێرپەنجەییەكان لەناو ببەن، ئەویش بە بەكارهێنانی تیشكی بەهێزی وەك  (X-rays or gamma).

لەم چەند ساڵەی كۆتاییدا، پسپۆڕان بۆ ئەوە دەگەڕان چارەسەرێكی خێرا بۆ شێرپەنجە بدۆزنەوە، كە نەخۆش بتوانێت بەیەك سەردانی پزیشك لە خانە شێرپەنجەییەكان ڕزگاری ببێت بەبێ ئەوەی چارەسەرەكەی چەند هەفتەیەك بخاێنێـت و خانە شێرپەنجەییەكان تەشەنە بكەن.

شارەزایان گەیشتن بەو ئەنجامەی، كە بەكارهێنانی تیشكی بەهێز چارەسەرێكی گونجاوە و كەمتر مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەكە هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ