نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە

ئابوری

15/01/2020‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە نزمبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 29 سەنت بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 15 سەنت بەرێژەی 0.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.23 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو چەند وڵاتێكی تری بەرهەمهێنی نەوتەوە هەیە.

هـ ـ ح