مەترسی بەكارهێنانی حەبی ڤیاگرا لەلایەن پیاوانەوە

تەندروستی

09/02/2020‌ 1800 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، بەكارهێنانی حەبێكی بەهێزی ڤیاگرا، ئەگەری هەیە مرۆڤ بۆ ماوەی 3 هەفتە تووشی ڕەنگكوێری بكات.

هەندێك لە پیاوان حەبی بەهێز بەكاردەهێنن، كە جۆرێكی حەبی ڤیاگرایە 100 میلی گرامە و بە بەهێزترین حەبی چالاكی جەستەیی و سێكسی ناسراوە، ئەو حەبە كاریگەری زۆر خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ بۆ ماوەی 21 ڕۆژ جێدەهێڵێت.

نەخۆشخانەی Dunyagoz Adana چەند ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە باس لە دروستبوونی گرفت دەكات لە بینینی ئەو پیاوانەی، كە حەبی ڤیاگرا بەكاردەهێنن. 

هەروەها پیاوەكان بە ڕووناكی زۆر چاویان لێل دەبێت و ناتوانن بەئاسانی ببینن و ڕەنگەكان بناسنەوە.

پزیشكە توركەكان دەڵێن: هەندێك لە پیاوان پێشتر حەب و چارەسەریان زۆر بەكارهێناوە، حەبی ڤیاگرا كاریگەری لەسەر ئەو كەسانە نییە، بەڵام كەسانێك هەن بەدەگمەن چارەسەر بەكاردەهێنن، ئەو كەسانە حەب تێكەڵ بە خوێنیان نەبووە، كاتێك حەبێكی بەهێزی ڤیاگرا دەخۆن، كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستیان جێدەهێڵێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ