شارپرێس:
بەڕێوەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان سەردانیکردن بۆ نه‌خۆشخانه‌كان بۆ کاتێکی نادیار قەدەغەکرا.
بەڕێوەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "لەپێناو پاراستن و تەندروستیەکی باش بۆ هەموان سەردانی کرد هاوڵاتی بۆ لای نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکرا لەهەموو نەخۆشخانەکان، لێرەوە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین پابەندبن و هاوکارمان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەمواندا".
بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كاتێكدایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێستاش چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كیانوش جیهانپور، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری رایگه‌یاند، "له سه‌رتاسه‌ری ئێران 13 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون كه حه‌وتیان له قووم، چواریان له تاران و دووانیان له گیلان بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "دوو كه‌س كه به‌هۆی په‌ككه‌وتنی کۆئەندامی هه‌ناسه‌وه خرابوونه ژێر چاودێری پزیشكی و ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا-یان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووبوو، له قوم گیانیان له‌ده‌ستداوە".