زانیاری نوێ‌ لەبارەی كۆبوونەوەی عەلاوی‌و لایەنە سیاسییەكان

کوردستان

29/02/2020‌ 2861 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاڵا تاڵەبانی پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وردەكاری كۆبوونەوەیەكی نێوان محەمەد تۆفیق عەلاوی و سەركردە سیاسییەكان ئاشكراكرد، ئەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە كورد دەیان سەرنجیان لەسەر بەرنامە حكومییەكەی عەلاوی هەیە.

تاڵەبانی لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتی: رۆژی هەینی عەلاوی چاوی بە هەندێك لە سەركردە سیاسییەكان كەوتووە، ئەگەری هەیە داوای ئەوەی كردبێت مۆڵەتی زیاتری پێبدرێت بۆ ئەوەی دەستكاری كابینە وەزارییەكەی بكات.

هەروەها وتیشی: عەلاوی هەستی بەوە كردووە، كە تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی بەو ئاسانییە نییە لەبەر ئەوەی پێشتر زانیاری ناڕاستی لەسەر دۆخی سیاسی ناو پەرلەمان هەبووە.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە كورد دەیان سەرنجی لەسەر كارنامەی حكومەتەكەی عەلاوی و هەڵبژاردنی داهاتوو، كەسانی ناو كابینەكەی هەیە.

ئەوەشی وت: كورد داوای گۆڕینی هیچ ناوێكیان نەكردووە، بەڵكو تێبینی و سەرنجیان لەسەر ئەو كەسانە داوەتێ، كە پاڵێواراون بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان.

تاڵەبانی پێشبینی كردووە لە رۆژانی داهاتوودا عەلاوی بەشێك لەو ناوانە بگۆڕێت، كە بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان دەستنیشانی كردوون.

لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی ناو شاندی دانوستانكاری كورد لە بەغدا باسی لەوە كردووە، كە دانوستانەكانی نێوان كورد و عەلاوی  بێگەیشتن بەهیچ ڕێككەوتن، یان لەیەكتێگەیشتنێك كۆتاییان هاتووە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی