شارپرێس:
دهزگای دژه تیرۆری سهر بهدهزگای زانیاریی وهڵامێكی توندی ڕاگهیهندراوهكهی نوسینگهی سهرۆكی حكومهتی ههرێم دهداتهوه.
له رٍاگهیهندراوهكهی دهزگای دژه تیرۆردا هاتووه، "مەسرور باسی سەروەری و جێبەجێکردنی یاسا دەکات، ئێمەش پێمان باشە یاسا سەروەربێت و هەموو ئەوانەی کاری لاساری و کوشتن و بەرتیلخۆری ئەنجامدەدەن بچنە بەردەم یاسا، بۆنمونە جەنابی برا گەورە لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان و باوکی لەسەر دۆسیەی ۳۱ ی ئاب و باپیریشی لەسەر دۆسیەکانی کوژرانی محمد هەرسین و فاخر مێرگەسوری و سولەیمانی موعینی و د.شڤان دادگایی بکرێن".
ئاماژه بهوهشدراوه "ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بۆ بژێوی ژیان و باشترکردنی دۆخی ئابوری خەڵکی کوردستان و ڕێگریکردن لە دروستکردنی زنجیرە قەیرانێکی دیکە خۆمان سەرقاڵناکەین بە وەڵامدانەوەی حکومەتێکی فاشل و سەرۆکە ڕۆژنامەنوس کوژەکەی".
دهقی ڕاگهیهندراوهكه
ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆرەوە
دوای ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای زانیاری و بەدرۆ خستنەوەی دەزگای پاراستن و هەڵماڵینی پەردە لەسەر سیناریۆ دروستکراوەکانی دەزگاکە، مەسرور بارزانی وەک نەریتێک کە لە باپیریەوە بۆی مابێتەوە دور لەهەموو پرەنسیبەکانی دەوڵەتداری بەناوی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە وەڵامێکی نەخوێندەوارانەو شپرزو خێڵەکیانەی دەزگای زانیاری داوەتەوە.
ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بۆ بژێوی ژیان و باشترکردنی دۆخی ئابوری خەڵکی کوردستان و ڕێگریکردن لە دروستکردنی زنجیرە قەیرانێکی دیکە خۆمان سەرقاڵناکەین بە وەڵامدانەوەی حکومەتێکی فاشل و سەرۆکە ڕۆژنامەنوس کوژەکەی.
مەسرور باسی سەروەری و جێبەجێکردنی یاسا دەکات، ئێمەش پێمان باشە یاسا سەروەربێت و هەموو ئەوانەی کاری لاساری و کوشتن و بەرتیلخۆری ئەنجامدەدەن بچنە بەردەم یاسا، بۆنمونە جەنابی برا گەورە لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان و باوکی لەسەر دۆسیەی ۳۱ ی ئاب و باپیریشی لەسەر دۆسیەکانی کوژرانی محمد هەرسین و فاخر مێرگەسوری و سولەیمانی موعینی و د.شڤان دادگایی بکرێن .
هێزی دژەتیرۆری سەربە (دەزگای زانیاری)
۲۰ی۳ی۲۰۲۰
