پیاوان بەرێژەی دوو هێندە لەژنان زیاتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن

تەندروستی

25/03/2020‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی زانستی پەتاكان لەزانكۆی پزیشكی مۆسكۆ وتی: پیاوان بەڕێژەی دوو هێندە زیاتر لەئافرەتان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن.

بریكۆ، شارەزای نەخۆشی پەتاكان لەوڵاتی ڕووسیا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا، كە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە سازكرابوو، وتیشی: كاتێك تەماشای ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەین لەجیهاندا، دەبینن ژمارەی پیاوان بە نزیكەی دوو هێندە لە ئافرەتان زیاترن.

هەروەها ئاماژەی بەوە كرد ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە لەنێو پیاواندا زۆرترە بە بەراورد بە ئافرەتان.

هاوكات بریكاری توێژینەوەی گشتی پزیشكی لەئیتاڵیا لە ڕاپۆرتێكدا خستویەتییەڕوو، لە %60 ی حاڵەتە دڵنیاییەكانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID19  پیاوانن.

توێژینەوەكانی پێشوو، ژمارەكان لەژمارەكانی ئێستا زیاتر بوون، بەم جۆرە بوو: %80 ی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پیاون و %20 ی مردن بە ڤایرۆسەكە ئافرەتانن.

هەروەها توێژینەوەكانی وڵاتی چین باس لەوە دەكەن، سێ لەسەر یەكی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن پیاوانن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە