شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەكان كیلیان مباپی فەرەنسیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە پاریسییەكە راگرتووە.
هەر بەپێی سەرچاوەكان كیلیان مباپی پێی باش نییە لەئێستادا گرێبەستەكەی نوێبكاتەوەو دەیەوێـت مەرجی قورس بۆ یانەكەی دانێت.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە مباپی بەهۆی ئەوەی بیر لەوە دەكاتەوە لەداهاتوو ریزی یانە پاریسییەكە جێبهێڵێت، بۆیە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ریزی یانەكەی جێبهێڵێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە یانەی پاریس سان جێرمان لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێبكاتەوە، كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر هێڵە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.
هـ ـ ح