ئەم خواردنەوەیە ئازاری پشت ناهێڵێت

تەندروستی

23/05/2020‌ 1010 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئازاری پشت یەكێكە لەو ئازارانەی هەموو كەسێك لە قۆناغی ژیانیدا دوچاری دەبێت، بەڵام وەك زانایان دەڵێن: لە ڕێگەی خواردنەوەیەكی بەناوبانگەوە دەكرێت ئەو ئازارە كەم بكرێتەوە.

زۆرجار ئازاری پشت بەهۆی خەوتنی هەڵە، یاخود پێكدادانی بچووكەوە ڕوودەدات.

ئازاری پشت شایەنی نیگەرانی نییە، چونكە بەپێی تێپەڕبوونی كات، چەند هەفتەیەك، یاخود مانگێك، خۆی باش دەبێتەوە.

برانكۆ بربا، كە نەشتەرگەرێكی بەناوبانگی ئێسكەكانە، دەڵێت: باشترین چارەسەر بۆ ڕزگاربوون لە ئازاری پشت، خواردنەوەی چای سەوزە.

چای سەوز بە پێكهاتەی دژەئۆكسید دەوڵەمەندە، بێگومان سودی زۆرترە لەچای ئاسایی.

دژە ئۆكسید جەستە لە نەخۆشییەكان دەپارێزێت و یارمەتی كەم كردنەوەی ئەو هەوكردنانە دەدات، كە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری پشت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ