پارتی‌و یەكێتی كاندیدانی پۆستی وەزارەتی دەرەوەو دادی عێراق یەكلادەكەنەوە

کوردستان

23/05/2020‌ 2816 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو كاندیدی پۆستە وەزارییەكەی كابینەی مستەفا كازمی یەكلابووەتەوە، كە یەكێكیان كاندیدی وەزیری دادی عێراقییە.

بەشیر حەداد راشیگەیاند، كە یەكێتی نیشتمانی پۆستی وەزیری داد وەردەگرێت‌و  پارتی دیموكراتیش وەزیری دەرەوە.

ئەو باسی لەوەش كردووە، كە پارتی فوئاد حوسێنی كاندید كردووە بۆ وەزیری دەرەوەو ناوەكەشی پێشكەشی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كردووە.

هەروەها رایگەیاند، كە یەكێتیش ناوی كاندیدەكەیان بۆ وەزیری داد پێشكەش كردووە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەناوەكەی بكات.

رۆژی 6ی ئایار پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر كابینەكەی مستەفا كازمی داو 15 وەزیر متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت‌و چەند وەزارەتێكی تریش تائێستا بە بەتاڵی ماونەتەوە.

هـ ـ ح