ئێستا كاتی كشانەوەی فەڕەنسایە لەهاوپەیمانی ئەتلەسی باكوور "ناتۆ"

ڕاپۆرت

06/07/2020‌ 2433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "ئۆراسیا ئیكسپرت" دەقی دیدارێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پێویستی كشانەوەی فەرەنسا لە ناتۆ، كە لە دیدارێكدا بۆچوونی لەگەڵ ئەندامێكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا لە پشكی فەڕەنسا (٢٠١٤-٢٠١٩) ئەمریك شوبارد وەرگیراوە.

ئەو دەڵێت: ساڵی رابردوو، سەرۆكی فەرەنسا ئیمانویل ماكرۆن وتی: هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی بەتەواوەتی هاماهەنگی ناوخۆیی لە دەستداوە، بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەم قسەیە چییە؟ 

هەروەها دەڵێت: هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی، پاشماوەی ئەو جیهانەیە، كە ئێستا بوونی نییە، جیهان ئەو كات لەسەر رووبەرووبونەوەی نێوان یەكێتی سۆڤییەت و رۆژئاوا بوو، بەم شێوەیە، رووداوە یەك لە دوای یەكەكان هەلی نوێمان پێ دەبەخشن بۆ دووبارە بنیادنانەوەی سیاسەتی سەربەخۆمان. 

باسی لەوەش كردووە، كە دوای رووداوەكە كاتێك روویدا، كە توركیا بە شێوەیەكی دوژمنكارانە چەكەكانی ئاراستەی كەشتییە جەنگییە فەرەنسییەكە كرد لە بەرانبەر كەنارەكانی لیبیا، هاوسۆزی هاوبەشەكانمان لەناتۆ، بەتایبەتی بەریتانی‌و ئەمریكییەكان سفر بوو. 

ئەوەش دەڵێت: چەند رواڵەتێكی پشتیوانیمان لە پرتوگالییەكان بینی، جگە لەوە هیچ شتێكی ترمان نەبینی، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتوە لە ناتۆ پاشەكشەی بكەین. 

هەروەها دەڵێت: راستییەكەی ئەوەیە، هەندێك لە ئەندامانی ناتۆ، وەك فەرەنسا و توركیا، جەنگی لە جیاتی دەكەن دژی یەكتری، بۆ نموونە لە لیبیا، دەبینین دوو ئەندامی ناتۆ لەسەر هەمان گۆڕەپانی پرۆسەكان دژی یەكتری دەجەنگن، ئەمەش بەڵگەیەكی روونە بەوەی ئەم هاوپەیمانییە مانایەكی نەماوە. 

بەبۆچوونی ئێوە، رووداوی كەشتییەكە كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و فەرەنسا دروست دەكات؟ لەوەڵامی ئەوەدا دەڵێت: پەیوەندی نێوان فەرەنسا و توركیا زۆر خراپە، رەفتاری دەریاوانی توركیا، جێگای رەزامەندی نییە، بەتایبەتی بەوەی خۆی ئەندامە لە ناتۆ. 

وتیشی: بڕوام وایە بەهۆی ئەوەی توركیا پۆزشی نەهێناوەتەوەو بەردەوامیشە لە پرۆسە سەربازیەكانی لە لیبیا، پێویستە پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانمان لەگەڵ ئەنقەرە سڕ بكەین و ڤیتۆ بەكاربهێنین لە هەر پرۆسەیەكی دانوستاندن لە نێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپا، ئەوەی پێویست بوو، كە لە دێر زەمانەوە بمانكردایە قەدەغە كردنی سەرجەم چالاكیە سیاسیەكانی توركیا بوو لەسەر خاكەكەمان، بەتایبەتی لە نێو ئەو ژمارە زۆرەی توركەكان لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا. 

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا