مەترسییەكانی زیادەرەویكردن لە خواردنی شووتی

تەندروستی

01/08/2020‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شوتی میوەیەكی هاوینەی بەتام و چێژە و  زۆریشمان لەبارەی سوود و كەڵكە تەندروستی و خۆراكییەكانی بیستووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆلگا گریگۆریان، پسپۆڕی بواری خۆراكی لەروسیا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئێزگەی رادیۆیی "مۆسكۆ قسە دەكات"، باسی لەمەترسییەكانی زیادەرەویكردن لە خواردنی شووتی كردووە.

بەگوێرەی قسەی ئەو پسپۆڕە روسییە، زیادەڕەویكردن لە خواردنی شووتی دەبێت هۆی تێكچوون لەهەندێك پرۆسەی سووتاندن لە جەستەدا، لەوانە دروستبوونی قەڵەوی. 

هەر بەقسەی گریگۆریان دەكرێت مرۆڤ رۆژانە ١،٥ كیلۆگرام شووتی بخوات،  ئەگەر نا خواردنی بڕێكی زیاتر بەزیادەرەویكردن هەژمار دەكرێت و بەزیان دەشكێتەوە.

ئەو پزیشكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو كەسانەی نەخۆشییەكانی وەك شەكرە و رەقبوونی خوێنبەرەكانیان هەیە، دەبێت زۆر بەئاگاییەوە شووتی بخۆن، هەروەك چۆن ئەو كەسانەی بەدەست هەستەورییەوە دەناڵێنن ڕێژەیەكی دیاریكراو شووتی بخۆن.

گریگۆریان جەختیكردووەتەوە، كە دەشكرێت لەهەر ژەمێكدا كەمتر لە ٣٠٠ گرام شووتی بخورێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی