پێكدادانی قورس لەنێوان سوپای توركیاو گەریلاكانی پەكەكە روویدا

کوردستان

08/08/2020‌ 1735 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی زێرەڤان حسێن بەرێوەبەری ناحییەی دركار لەدهۆك، ئەمڕۆ شەممە لەسەر سنووری باشوورو باكووری كوردستان پێكدادانی قورس روویداوە.

هەر بەقسەی زێرەڤان حسێن، پێكدادانەكە لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەو سوپای توركیا روویداوەو بەدرێژایی رۆژیش بەردەوامی هەبووە.

زێرەڤان حسێن لەمیانی لێدوانێكی باسی لەوەش كردووە، بەهۆی پێكدانەكانەوە سوپای توركیا بۆردومانی ناوچەكی سنووریان كردووەو بەو هۆیەشەوە ئۆتۆمبیلی چەند كەسێكی مەدەنی بەركەوتووەو زیانی زۆریشی لێكەوتووەتەوە.

پێكدادانەكە لەزمیك گوندی بۆسڵێ‌ لەباكووری پارێزگای دهۆك روویداوەو بەو هۆیەشەوە دوو كەسی مەدەنی بەسەختی برینداربوون.

ماوەیەكە سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر ئەو ناوچانە كردووە لەباشووری كوردستان بەدەست گەریلاكانی پەكەكەوەیەو بەو هۆیەشەوە، رۆژانە پێكدادانی قورس لەنێوان هەردوولا روودەدات.

هـ ـ ح