شارپرێس:
ژیان له‌هه‌رێمى كوردستان به سه‌دان كۆمپانیاى
حیزبى جۆراو جۆرئابڵوقه‌دراوه، به‌شێك له كۆمپانیاگه‌وره‌كان به‌رپرسه‌كان یان خاوەندارێتی دەکەن یان ئیدارەی دەکەن، به‌شێكى تر مناڵه‌كانیان، ژیان له‌سایه‌و
سێبه‌رى كۆمپانیاكانى حیزب‌دا بووه به‌بارێکی قورس بەسەرهاونیشتیمانیانه‌وه.
سه‌ره‌ڕاى نه‌بونى موچه، بێكارى و
دانه‌مه‌زراندن، ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ بارى سه‌رشانى تاك به‌تاكى ئه‌م هه‌رێمه قورستر‌و
گرانتر ده‌بێت، كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ،خۆكوشتن و سه‌رهه‌ڵگرتن و ماڵ و مناڵ جێهێشتن
ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ ده‌بنه پاڵاوانى ناو چیرۆكه‌كانى ژیانى كورد له‌سه‌رده‌ستى ئه‌و كۆمپانیا حیزبیانه كه كه‌بازاڕو ،ژیان,
نیشتیمانیان قۆرخكردووه.
ژیانى هاونیشتیمانییان له‌م هه‌رێمه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌ختبووه،كه‌ته‌واوى
جومگه‌گانیان له‌سه‌ر كردووه به‌پاره، سکاڵا نووس، وێنه‌گر وگه‌راجى ئوتۆمۆبێلی
فەرمانگەکانی پاسپۆرت،نیشنگه وڕه‌گه‌زنامه.. نمونه گه‌لێكن كه‌دراون به‌كه‌رتى
تایبه‌ت و ئه‌وكۆپانیانه‌ى نزیكن له حزبەکانەوە.
هاوڵاتی کورد ڕۆژانەو لەکاتی ڕایی
کردنی مامەڵەکانیدا لە فەرمانگەکان بە ناوی جیا جیا‌و بە ڕێکاری دور لە یاسا هەندیک
پارەی لیوەردەگیرێت کە نە پیی دەوترێت بۆچییەو نە شیوازی وەرگرتنەکەشی یاساییە و
نە زانیارى هەیە ئه‌م پاره‌یه بۆكوێ ده‌چێت،.
پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنوسان و بەشێکی
زۆری کۆمەلگە بە ئاشکرا دەڵێن لە سنورەکانی هەرێم چەند کۆمپانیایەکی حزبی ڕێگەیان
بۆ خۆشکراوە بە شێوەیەکی ترسناک دەستیان خستۆتە بینەقاقای بازرگانان.
کارەکانی پاککردنەوەو دانانی
ئامێرەکانی پێوانەی ئاو و کارەبا بەشێكی ترن لەو کارانەی کە دراوەتە کەرتی تایبەت.
یه‌كێكى تر له‌و دیاردانه‌ى كه‌ئێستا
هه‌یه به كۆمپانیاكردنى كه‌رتى ته‌ندروستیه ئه‌وكه‌رته‌ى كه‌ژیانى تاك به‌تاكى
كۆمه‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره.
سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى سیستمى ئیشتراكی، كه‌رتى ته‌ندروستى كه‌وته ده‌ست
ده‌وڵه‌ت ،ده‌وڵه‌ت به‌رپرس بوو له‌ژیان و ته‌ندروستى هاونیشتیمان، گرێبه‌ستى نێوان
نه‌خۆش ده‌وڵه‌ت به‌جۆرێك بوو كه ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ژارو كه‌مده‌رات یه‌ك چاره‌سه‌رو یه‌ك سیستمى ته‌ندروستى هاوبه‌ش كۆیده‌كردنه‌وه،
هاوڵاتى نه‌خۆش له‌ڕوانگه‌ى ده‌وڵه‌ته سۆسیالیزمدا نه‌خۆشه وهه‌موو مافێكى له‌سه‌ر
ده‌وڵه‌ته بێ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى هیچ جۆره باجێك بێت و له‌هه‌رچ پله پۆستیكى كۆمه‌لایه‌تى
سیاسی‌دا بێت
له وڵاتانى ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌ورپا و
وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى باشترین سیستمى ته‌ندروستیان هه‌یه هه‌م
له‌ڕووى پزیشك و هه‌م له‌ڕووى كه‌ره‌سته‌و باڵاخانه‌و ئامێره‌وە كه‌وێنه‌ى نیه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاستدا به‌ڵام تائێستا سیتمى ته‌ندروستیه‌كه‌یان به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌یەو
هاوڵاتى خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌وروپى هه‌موو گه‌ره‌نتیه‌كى ته‌ندروستى پارێزراوه‌و
ده‌وڵه‌ت ته‌واوى چاره‌سه‌ره پزیشكه‌یه‌كانى نه‌خۆش له‌ئه‌ستۆده‌گرێت.
له‌هه‌رێمى كوردستان وێنه‌كه‌به‌ره‌و پێچه‌وانه‌یەو
كه‌رتى گشتى ته‌ندروستى له‌خراپترین حاڵدایه،ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ پاشه‌كشه‌ده‌كات و
له‌جێگه‌یدا باڵاخانه‌ى پزیشكى هاوچه‌رخ به‌نوێترین ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ى پزیشكى و پزیشکی
پسپۆڕه‌وه شوێنى نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان ده‌گرێته‌وه،نرخەکان بە جۆرێکە سیستمه ته‌ندروستیه‌كه بۆنوخبه‌یه‌كى پاره‌داردارو
خاوه‌ن بزنس و كۆمپانیا‌و به‌رپرس كاربه‌ده‌ستى حكومى حیزبى دروستركراوه نەک
فەرمانبەر و کەسانی ئاسایی.
هه‌رچى به‌شه زۆره‌كه‌ى كۆمه‌لگاى
كوردیشه هێشتا هه‌رچاویان له‌و نه‌خۆشخانه حكومیانه‌یه كه ڕۆژانه مانگرتن و
ناڕه‌زایه‌تى تیاده‌رده‌بڕدرێت به‌رامبه‌ر به‌كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى.
هاوشێوه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى کەرتی پەروەردەو قوتابخانەو زانکۆکان یەکێکی ترە
لەو کەرتانەی ئێشتا وردە وردە کۆمپانیاکان دەیانەوێت قۆرخی بکەن، دنیای پیشكه‌وتو
ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش خوێندن له‌سه‌ر هێڵى ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌ت
باشترین شێوازى خوێندن و به‌رێوبردنى په‌ره‌وه‌رده‌وفێركردن داده‌رێژێت به‌جورێك
كه ئینتیماى نیشتیمانى و ئینتیماى خوێندن له‌یه‌ك ئاست داده‌ڕێژێت، له‌زۆر
ولاتانى دنیادا كه‌رتى تایبه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستى به په‌ره‌وه‌رده‌وه فێركردن
ناگات چونكه په‌یوه‌ندى به‌چاره‌نوسى نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌وه هه‌یه،هاوشێوه‌ى
زۆربه‌ى كایه‌كانى تر له‌هه‌رێمى كوردستان ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ ژماره‌ى خوێندنی ئه‌هلى
هه‌ر بنه‌ڕه‌تیه‌وه تا زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له فرانبوندایه،هه‌رێمى كوردستان
بوته گۆڕه‌پانى ژماره‌یه‌ك خوێندنگا‌و زانكۆ‌و په‌یمانگاى ئه‌هلى كه‌دوره له‌هه‌موو
ستانداره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌ره‌وه‌ده‌وه هه‌م له نرخ و هه‌م پڕۆگرامدا،ئه‌مه‌ش
هاوشێوه‌ى سیستمه ته‌ندورستیه‌كه تایبه‌ت بۆمناڵ و كه‌س وكارى ئه‌و به‌رپرسه
پاره‌دارانه‌ى كه كه‌مینه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگاى كوردى پێكده‌هێنن،
به‌كۆمپانیاكردنى سێكورتى و پاراستنی
سەرو ماڵی هاوڵاتیان و سەرمایەداران و ڕێگاو بان و ئاو كاره‌با به‌شێكى تره له‌و
سیکتەرانەی كه‌له هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات ته‌واوى كایه‌كانى ژیان به‌یه‌كجارى له‌ده‌ست كه‌رتى گشتی ده‌ربهێندرێت
و بكه‌وێته‌وه ده‌ست كه‌رتى تایبه‌ت،به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگاى كوردى ده‌كه‌وێته دوڕیانێكى
مه‌ترسیداره‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك كه خۆى پایه‌كانى له‌سه‌ر هه‌ژارى و برسێتى وه‌ستاوه،نه‌بونى
موچه‌و كه‌مى خزمه‌تگوزارى و پێداویستیه‌كانى تر‌ى ژیان بووه به‌شێكى گه‌روه له‌فۆڕمه
گشتیه‌كه‌ى ده‌بێت چ كاره‌ساتێكى تر‌و چ مه‌رگه‌ساتێكى گه‌وره‌تر چاوه‌ڕه‌ێى بكات
لە کۆتا هەوڵی
بە کۆمپانیاکردنی کەرتی گشتیدا بابەتی پێدانی گۆڕستان و کاری گۆرهەڵکەندنو ناشتنی
موردو بە کەرتی تایبەت یەکێکی ترە لەو هەوڵوەی بە کۆمپانیا کردنی سەرجەم
سیکتەرەکان کە هاوڵاتیانی تەواو نیگەران کردوەو بە پرۆسەی چەوساندنەوەی تاکی کوردی
ناوی دەبەن لە کاتی مردنیشیدا.