شارپرێس:
پزیشكێك كه هاوكات مامۆستاى زانكۆشه حهوت خاڵى ئاماژه پێكردوه لهبارهى ئهوكهسانهى تائێستا توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا نهبون لهگهڵ هۆكارهكانى
یەکێک لەو ئەگەرانەی خوارەوە هەیە:
1ـ تائێستا بەرکەوتەیەکی کاریگەرت نەبوە لەگەڵ توشبویهك، بۆیە تکایە خۆت بپارێزە، چونکە ئەگەری زۆرە توشبیت.
2ـ بەرکەوتەکەت هەبوە، بەڵام بڕێکی کەم لەڤایرۆسەکەت بۆ هاتوە کەوا نەیتوانیوە زاڵبێت بەسەر بەرگری لەشتدا.
3ـ بەرکەوتەت هەبوە، بەڵام بەهۆی خۆ پاراستنێکی تەواو بەبەستنی ماسک یان دوری نێوانتان ئەوە تۆ پارازراو بویت.
4ـ بەرکەوتەت هەبوەو زۆر بەسوکی توشبویو هەستت بەنیشانەکان نەکردوە (زیاتر لە٨٠٪ بێ نیشانەن).
5ـ بەرکەوتەت هەبوەو توشبوی، بەڵام بەسوکیو نیشانەکان لەگەڵ نیشانەی ماندوبونێک یان سەرمایهک یان حالەتێکی تر لێت تێکەڵ بوەو نەتزانیوە گرتوتە.
6ـ بەرکەوتەت هەبوەو ڤایرۆسەکە بۆ ناو لەشت هاتوە، بەڵام بەرگریەکی زۆرباشت هەبوەو ڤایرۆسەکهی لەناوبردوهو چاکبویتەوە بێئەوەی هەستی پێبکەی.
7ـ هەندێک لەسەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، کەوا بەرگری لەش دژی جۆرەکانی تری کۆرۆناو هەندێک ڤایرۆسی هاوشێوە ئەگەری هەیە بەرگری دژی کۆرۆنای نوێ دروستبکات.
بۆ دیاریکردنی ئەگەرەکانی سەرەوە، پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بڕیار بداتو بەدیاریکردنی ڕێژەی هەریەکە لە IgG & IgM لەخوێندا وەک یارمەتیدەرێک ئەوە ئەگەرەکان لێک جیادەکرێنەوە.
لەهەموو حاڵەتەکانو ئەگەرەکان، ئەوە هەر پێویستدەکات خۆت بپارێزی، چونکە ئەگەری توشبون زۆرەو تەنانەت ئەگەری دوبارە توشبونیش هەیە.
بەهیوای تەندروستی بۆ هەموان
د. شێروان ڕەحمانەشەل
مامۆستای زانکۆی هەولێری پزیشکی