شارپرێس:
له پێنج ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق بۆ 42 ملیۆن كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه، سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پلاندانانیش ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات.
عه‌واد كازم، سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕایگه‌یاند، ساڵانه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق به ڕێژه‌ی 850 هه‌زار كه‌س زیاد ده‌كات.
وتیشی، ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق به 39 ملیۆن كه‌س خه‌مڵێندراوه، بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ژماره‌كه بۆ 42 ملیۆن كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه، پشكی شێری زیادبوونه‌كه‌ش به‌ر پارێزگاكانی به‌غدا، موسڵ و به‌سره ده‌كه‌وێت.
عێراق به‌نیازبوو له‌مساڵدا سه‌رژمێری گشتی بۆ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌تی عێراقی ڕاگرت.