شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح به‌ڵێنی پاڵپشتیكردنی داواكارییه‌كانی شاندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ شاندى وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیرى كشتوكاڵ تاووتوێی كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا له‌ڕووی كشتوكاڵیی‌و ئاودێرییه‌وه كراوه.
له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا ئاماده‌یبوو، به‌رهه‌م ساڵح به‌ڵێنی پاڵپشتیكردن له‌داواكارییه‌كانی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ڕۆژی سێشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، تاووتوێی پارێزگاریی له‌به‌رهه‌می نێوخۆیی عێراقیان له‌ڕووی كشتوكاڵیی‌و ئاژه‌ڵدارییه‌وه كردووه.