شارپرێس
به‌رپرسى به‌شى ئه‌منى له ده‌سته‌ى ڕادیۆى بریتانى (بى بى سى ) ڕایگه‌یاندوه ، ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق كه له رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى ڕابردوو ڕویاندا په‌یامێكى داعشه بۆ عێراقیه‌كان و ده‌بێت چاوه‌روانى زیاتر بكه‌ن.
سایتى (شه‌فه‌ق نیوزى) عێراقى بڵاویكرده‌وه كه (فرانك غاردنر) به‌رپرسى به‌شى ئه‌منى له ڕادیۆكه له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق ده‌ڵێت، ته‌قینه‌وه‌كانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌لایه‌ن رێكخستنه‌كانى داعش ئه‌نجام دراوه‌و چاوه‌روانى كاره‌ساتى گه‌وره‌تر ده‌كرێت.
هاوكات مامۆستا( كینگز كولیدج) مامۆستاى زانسته سه‌ربازیه‌كان له‌له‌نده‌ن به (بى بى سى ) ڕاگه‌یاندوه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى داعش بۆ چاندنى تۆوى دوبه‌ره‌كیه له نێوان پێكهاته‌كانى عێراق.