حەشدی شەعبی ئاسایشی هەرێم ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌

مەلەفی تایبەت

20/02/2021‌ 4020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەڵۆ ساڵح - بەکالۆریۆس لە دیبلۆماسی و پەیوەندیە گشتیەکان 

میلیشیا پرۆ-ئێرانیەکان بە ئاڕاستەی بە ئامانجکردنی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان موشەک بارانکرد.
 ئیدارەی جۆی بایدن دەبێت بەخێرای فۆرمولەی ستراتیژیەکی مەیدانی بکات بۆ ڕێگریکردن و بەربەستدانان لە دووبارە بوونەوەی ئەم هێرشە بۆ سەر هەولێر و تەواوی ئەو شوێنانەی کە کەسایەتی سەربازی ئەمریکی لەوێ ئامادەیە.
 ئەویش لە دوو ڕێگاوە، یان دەبێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بگاتەوە بە خاڵی دیبلۆماسی و دانوسان و لە ئۆردەر و فرمانی ئێرانەوە کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکان و میلیشیاکان بکات، یان دەبێت خانە هەواڵگیریەکانی بە هاوکاری هێزی سونی و کوردەکان بەگەڕ بخات و بژاردە و جیاکاری بکات و ئەجێندا و دەستێوەردانی ئێران لەنێو عێراق و لەپشت میلیشیاکانەوە ببڕێت کە ئەمەش هەوڵێکی مەیدانی ورد و تاکتیکی دەوێت. لە ۱٥/٢/۲۰۲۱، شاری هەولێر کە دەکاتە پایتەختی هەرێمی کوردستان زۆر بەقوڵی دەکوترێتەوە بە چەند هێرشێکی موشەکی. 
هەڵدانی موشەکەکان لەگەڵ مەرگی بەڵێندەرێکی کە کاری بۆ هێزە هاپەیمانەکان دەکرد بە ڕابەرایەتی ئەمریکا و بیرنداربونی "٦" سەرباز ئەنجامگیر بوو کە یەکێکیان ئەمریکیە و هەروەها "۳" هاوڵاتی مەدەنیش بەسوکی برینداربوو. 
"۲٨" موشەک هەڵدراوە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا و چەند موشەکێک زۆر بەسەرشێتانە بەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر کەوت و زیانی گیانی و مادی بەرچاوی هەبووە لە کاتێکدا ئەو ناوچانە دانیشتوانی چڕ و پڕی لێدەژی. 
بەگوێرەی داتا هەواڵگیریەکان، سوپای پاسداران فرمانی ئەنجامدانی ئەرکەکەی بە میلیلشیاکان داوە لەگەڵ نەخشەی ئەنجامدانەکەی، بەڵام کاتی هەڵدانی موشەکەکانی خۆستۆتە دەست گروپەکە کە لە چی کاتێک هێرشە ئەنجام بدەن. 
 هەرێمی کوردستان شڵەژا و بەرپرسە سیاسیەکان بەخێرای ئیدانەی هێرشەکانیان کرد، بەڵام بە گومان بوون لە ئەنجامدەرانی هێرشکاران. هێشتا دانیشتوان لە ڕەچەڵکینی ڕوداوەکە بەردەوام بوون، لە پڕ گروپێکی چەکدار کە سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە دەکاتە پاشکۆی لیوای میلیشیاکانی ئەسائیب ئەهل حەق، بەناوی "سەرای ئەولیائو دەم- پاسەوانانی خوێن" کە پێشوتر چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستیان ئەنجامداوە بەرپرسیارێتی خۆی لە هەڵدانی موشەکەکانی سەر هەولێر ڕاگەیاند. ئەم جۆرە هێرشانە زۆر دەمێکە دەکرێتە سەر کەسایەتی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەڵام ئەمە دووەم جارە کە هەولێر بە ئامانج دەکرێت. بۆیە پێویستی ئیدارەی جۆی بایدن کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ بدات سەبارەت بە میلیشیا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی کۆنترۆڵکردن و لەچوارچێوەدانی چالاکیکانی ئەم گروپە چەکدارانە بەڵام بە ڕەچاوکردنی لێکنزیکبونەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارێوەی هەوڵەکانیدا. 
"ئامادەی سەربازی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق، بوتە هۆی نیگەرانی جوگرافیا جیاوازەکانی عێراق کە بەو پاساوەیەوە هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر ئامادەی و چالاکی هێزە ئەمریکیەکان لە چوارچێوەی ستراتیژی شەڕی سێبەر-shadow war" لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە. ئاسایشی هەرێمی کوردستان گەشتۆتە "خاڵی شلۆق-security dilemma" لە ڕەهەندی بەرگریکردن لە هەڕەشەی دەرەکی بۆ سەر جوگرافیای هەرێم وەک بەشێک لە دەرهاویشتەی خەسڵەتی "دەوڵەتی شکستخواردوو-failed state"ی عێراق کە کۆی جوگرافیای عێراق بێ-ئاسایشەکردوە و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق.
 ئەم گروپە چەکدارە گەشتۆتە باشوور ڕۆژئاوای هەولێر و لە دووری پێنج-میلەوە موشەکەکانی هەڵداوە و جوگرافیاکەش بە بازاڕی کشتوکاڵی ناسراوە و بە میکانیزمی بارهەڵگرێکی شێوە گۆڕاو کە بەگوێرەی داتاکان لە ناوچە کشتوکاڵیەکانی عێراقەوە هاتونەتە سەر جوگرافیا هەرێمی کوردستان لەشێوەی چالاکی نهێنیدا و ئەرکەکەیان ئەنجامداوە. 
دەرئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن، کە گروپەکە بەم جۆرە جوڵاوە، لە موسڵەوە بۆ ڕۆژئاوا و لە سەرگەرانەوە بۆ باشوور. 
ڕۆژانە سەدان بارهەڵگری خواردن گوازرەوە لە سنوورەکانی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان خۆراک دەگوازنەوە، لەیەکێک لەو بارهەڵگرانەدا لە بەشی کارگۆ-عارەبانە لەگەڵ خواردنەکاندا بۆری-تیوب میکانیزمی هەڵدانی موشەکەکانیان تێدا حەشاردابوو. 
لە بەرواری ۳۰/۹/۲۰۲۰ هێرشێکی تر موشەکی لە ئیدارەی موسڵەوە کرایە سەر هەولێر. ئیدارەی نوێ بایدن کار لەسەر ئاڕاستەیەکی هەواڵگیری نوێ دەکات بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی تێوەگلانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پشت میلیشیاکانی عێراقەوە، هەرچەندە چەندین لیوای نێو حەشدی شەعبی یەکلایبوتەوە کە بەشێوەی ڕەسمی کار بۆ ئێران دەکەن، بەڵام پێویستە بەڵگەی زیاتر کۆبکاتەوە بۆ تێوەگلانی زیاتر گروپەکانی تر، چونکە حەشدی شەعبی لە چەندین گروپی فرە-پێکهاتە فۆرمولە بوون و ناکرێت هەموویان لەچوارچێوەی پرۆکسی-ئێرانیدا پێناسەیان بۆ بکرێت. یەکێک لە ئاڵنگاریەکانی بەردەم سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق لە سەردەمی بایدندا دەبێتە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە چەندین گروپی چەکداری نا-بەرپرسیارن لە سێکتەرەکانی ئاسایش و سیاسی و سەربازی و هەواڵگیریەوە کۆنترۆڵی عێراقیان کردوە، و بەشێوەیەکی بەردەوام موشەک-بارانی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن و ئەوەیان دوپاتکردۆتەوە تاوەکو کردنەدەرەوەی هێزە ئەمریکیەکان لە چالاکی دروستکردنی هەڕەش و بێ-ئاسایشکردن و کوشتن و هەڵدانی موشەک ناوەستن. یەکێک لە جەوهەریترین پرسەکان کە ئیدارەی نوێ بایدن دەستی بۆ ببات، ئەویش "چاودێریکردنی وردی ڕفتاری میلیشیاکانە" بۆ ئەوەی بتوانێت دەستنیشانی تاوانکاران بکات وەک ئەوەی بەرامبەر بە پارێزگای هەولێر کرا. 
پێویستە لە ئیدارەی بایدن کە هەموو توانای هەواڵگیری خۆی بەکاربهێنیت بۆ بەتیرۆریست-ناساندنی بەرەی پڕوپاگەندەکاران وەک سەرای ئەولیائو دەم و ئەسحابول کاف. ئەگەر ئیدارەی بایدن بیر لە پلانی گواستنەوە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا دەکاتەوە لە ناوچەکانی عێراقەوە بۆ سەر جوگرافیای هەرێمی کوردستان، دەبێت سیستەمی دژە-موشەکی بە هەرێمی کوردستان بدات و هێزە هاوپەیمانەکانیش قایلبکات بە هاوکاریکردن کوردەکان لە باکووری عێراق، سەرباری پێدانی کەل و پەلی سەربازی و چەکی تەکنەلۆجی بە هێزەکانی پێشمەرگە و دورستکردنی سنووری جیاکەرەوە بۆ کوردەکان و جێگیرکردنی سیستەم و سوپای هاوپیەمانان بە هاوکاری کوردەکان. میلیشیا چەکدارەکان پەیامێکیان ڕونیان هەیە لە هەڵدانی موشەکەکان بۆ هەولێر ئەویش "هاوڕێتی نەکردنی هێزە ئەمریکیەکانە و نابێت کوردەکان باکووری عێراق یارمەتیان بدەن بە مانەوە". 
بەڵام هەرێمی کوردستان لە بەرداشی گەورەیە و لە فەلسەفەی سکێپتیسیزمدایە. دەزانێت لە هەردوو باری مانەوە و ڕۆشتنی هێزەکانی ئەمریکا باجی گەورە دەدات. ئەمریکا دەبێت لە ڕێگای مێسۆدی دانوسانەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بگاتە بە خاڵی ڕێکەوتن سەبارەت بە داکشانی چالاکی میلیشیای لە زۆرینەی دەوڵەتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
 ئەو ڕونە کە "کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت جڵەوی چالاکی میلیشیاکان بکات و فرمان بە وەستاندنی چالاکیان بکات"، بەڵام ئێران لە بەرامبەردا هەڵگرتنی تەوقی ئابڵوقە ئابووریەکانی دەوێت، کە بایدن لە دوای دەست بەکاربونی دوپاتی لە بەردەوامی ئابڵوقە ئابووریەکان کرد. 
بایدن ئەرکی قورسە بۆ جڵەوکردنی میلیشیاکان چونکە هەڕەشەی گەورەیان بۆ سەر هاوپیەمانەکانی ئەمریکا لە هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرتوە، وەک هێرش بۆسەر سعودیە و ئیمارات و ئیسرائیل. 

دۆناڵد ترەمپ هێندە تر ئەرکی بایدنی قورسکردوە بە کوشتنی قاسم سولیمانی و مەهدی موهەندیسی کە ئەستمە میلیشیاکان لە دروستکردنی هەڕەشە بۆستن لە ئامادەی هێزە ئەمریکیەکاندا.