دیاری قەرەداخی: هونەرمەند بە کۆکردنەوەى فۆلەوەرو لایک ناتوانێت شوناسی خۆی دروست بکات

هەمەڕەنگ

05/03/2021‌ 879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هونەرمەند دیاری قەرەداخى لەم دیمانەیەدا لەگەڵ "شارپرێس" باس لە کارە هونەریییەکانى و سەرەتای کارکردنى لە بوارى هونەردا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەرەتای کارکردنى ئەو دەگەرێتەوە بۆ ساڵەکانى هەشتاکانى رابردوو کە لەبەغدا خوێندکاری ئەندازیارى بووە.

دیار قەرەداخى سەبارەت بەکارە هونەرییەکانى ئێستای بەشێک لە گەنج و لاوەکان دەڵێت: ئەو کەسانەى ئێستا خۆیان خەریک کردوە بە کارى هونەرییەوەو فۆلەوەر سەرقاڵیکردون لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بەم رێگایە ناتوانن شوناسى خۆیان وەربگرن، چونکە وەرگرتنى شوناس پێویستى بە ئەزموون و کارکردن و سەرکەوتن و هاتنە خوارەوە هەیە.

تەواوی دیدارەکەى دیاری قەرەداخی: